پێشگریمانه‌ی پڕاگماتیكی له ئه‌فسانه‌ی كوردیدا هێلكه‌ی نامێ به نموونه
لە لایەنم. ی. جیهان یوسف ئەحمەد & م. كارزان عەبدولڵا جێژنی
م. ی. جیهان یوسف ئەحمەد
زمانی كوردی- كۆلێژی پەروەردەی- زانكۆ سەڵاحەددین
م. كارزان عەبدولڵا جێژنی
زمانی كوردی- كۆلێژی پەروەردەی- زانكۆ سەڵاحەددین
—
پوختە:
پێشگریمانه هه‌ڵهێنجانی واتایه له ده‌ربڕیندا، کاتێ ئه‌و واتایه به فۆڕمێکی ڕاسته‌وخۆ نه‌گوتراوه و واتا‌کەی وابه‌سته‌یه به زانیارییه پێشینه‌کانی وه‌رگره‌وه. گرنگیی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە کە لایەنی پراکتیکیی شیکردنەوەی دەقە لە دووتوێی پراگماتیکدا، ئەوە دەردەخات کە دەقی ئەدەبی وەک هەر دەقێکی تر پێوەستی بنەما زمانییەکانە. توێژینەوەکە گریمانەی ئەوە دەکات کە پێشگریمانە، وەک دیاردەیەکی پڕاگماتیکی، لە چنینی واتاییی ئەم ئەفسانانەدا هەیە و دەتوانن واتا قووڵەکان و زەمینە کولتوورییەکانی پشت گێڕانەوە ئەفسانەیییەکان ئاشکرا بکه‌ن. ئامانجی توێژینەوەکە ئەوەیە بیسەلمێنێت کە شیکاریی پێشگریمانەیی، دەبێتە پردێک بۆ دەرخستنی واتای قووڵی دەقەکان. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، ڕێبازی وه‌سفیی شیکاری بۆ شیکاریی ده‌قه‌کان داڕشتنه پێشگریمانه‌یییه‌کان به‌کار هاتووه. توێژینه‌وه‌که لە سێ بەش و ئەنجام و لیستی سەرچاوەکان پێک هاتووە. به‌شی یه‌که‌م بۆ پێشەکی توێژینەوەکە تەرخان کراوە لە بەشی دووه‌مدا باس لە زاراوەی پێشگریمانە و جۆرەکانی پێشگریمانە و جیاوازیی نێوان پێشگریمانە و گرتنەوە ڕوون کراوەتەوە، بەشی سێیه‌م بەشێکی پراکتیکییە، لەم بەشەدا جۆرەکانی پێشگریمانە لە ئەفسانەی (هێلکەی نامێ، حەوت برا، ڕاوی چیای ڕەش) بە وردی ڕوون کراوه‌ته‌وه.
كلیلەوشە: ئه‌فسانه، پراگماتیک، پێشگریمانه، گرتنه‌وه، هێلکه‌ی نامێ.Myth, Pragmatics, Presupposition, Entailment, Helkay Name
, م., & , م., & , (2025). پێشگریمانه‌ی پڕاگماتیكی له ئه‌فسانه‌ی كوردیدا هێلكه‌ی نامێ به نموونه. Journal of the Kurdish Academy, 0(63), . https://doi.org/10.56422/kaj.1.63.785