پاراتێکستی بەرۆکی دەق لە ڕۆمانەکانی (عەتا محەمەد)دا

لە لایەنناهیدە حوسێن & پ. د. فوئاد ڕەشید

بڵاوکراوەتەوە لە 1 ئادار 2026لاپەڕە 101-116DOI 10.56422/jka.1.66.950
نووسەران
  • ناهیدە حوسێن

    بەشی زمانی كوردی- كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت- زانكۆی ڕاپەڕین

  • پ. د. فوئاد ڕەشید

    بەشی زمانی كوردی- كۆلێژی پەروەردەی بنیات- زانكۆی سەلاحەددین

پوختە

پاراتێکست چەمکێکی ڕەخنەیە، لە لایەن نووسەر و ڕەخنەگری فەڕەنسییەوە(جیرار جینێت) بەکارهاتووە و پەرەی پێدراوە. سەرجەم ئەو توخمانە دەگرێتەوە، کە دەوری دەقێک دەدەن و لە چوارچێوەی کتێبێکدا پێشکەش بە خوێنەر دەکرێن. وەکو: ناوی نووسەر، ناونیشانی سەرەکی، ناونیشانی ناوخۆیی، بەرۆکی دەق، پێشەکی، پێشکەشکردن، پەراوێزەکان. بۆیە؛ توخمەکانی پاراتێکست ڕۆڵ و گرنگی خۆیان هەیە، لە ناساندن و ئاشنا بوونی خوێنەر بە دەقەوە و هیچ بەرهەمێک ناتوانێت بە بێ توخمەکانی پاراتێکست، ببێت بە کتێب و پێشکەش بە خوێنەر بکرێت. ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی: (پاراتێکستی بەرۆکی دەق لە ڕۆمانەکانی عەتا محەمەد)دا، هەوڵدانێکە بۆ ناساندنی بەرۆکی دەق و پراکتیزە کردنی، بە پێی تێڕوانینی (جیرار جینێت) بۆ چەمکی پاراتێکست، بە ئامانجی خستنە ڕووی ئەرک و گرنگی پاراتێکستی بەرۆکی دەق، کە هەر لە سەرەتاوە بیرۆکەیەک دەربارەی ناوەڕۆک و پەیامی دەق بە خوێنەر دەبەخشێت.

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
حوسێن, ن., & ڕەشید, پ. (2026). The Para text of Epigraphs in Ata Mohammad's Novels Abstract:. Journal of the Kurdish Academy, 1(66), 101-116. https://doi.org/10.56422/jka.1.66.950