Enhancing EFL College Students' Reading Comprehension Through Practical Reading Strategies
لە لایەنپ. ی. د. تەحسین حوسێن رەسول & د. نازەنین شێخ محەمەد باپیر
پ. ی. د. تەحسین حوسێن رەسول
بەشی زمانی ئینگلیزی- كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت- زانكۆی سەڵاحەددین
د. نازەنین شێخ محەمەد باپیر
بەشی زمانی ئینگلیزی- كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت- زانكۆی سەڵاحەددین
—
ستراتیژییە کاریگەرەکانی خوێندنەوە زۆر گرنگن بۆ پەرەپێدانی تواناکانی تێگەیشتن لە خوێندنەوەی خوێندکاران. بەڵام ڕەنگە زۆرێک لە مامؤستايان بە شێوەیەکی گونجاو ئامادە نەبن بۆ فێرکردنی ئەم ستراتیژیانە. ستراتیژییە کاریگەرەکانی خوێندنەوە یارمەتی فێرخوازان دەدەن کە ئاوێتەی دەقەکان ببن لە ڕێگەی پێشبینیکردنی ناوەڕۆک، بەستنەوەی زانیاری نوێ بە زانیاری پێشوو، وێناکردنی چەمکەکان، و پرسیارکردن لە کاتی خوێندنەوە و دوای خوێندنەوە. كورتكردنه وه ى یبرۆکە سەرەکییەکان و لێکدانەوەی مانا لە بەستێنەوە (سیاقەوە) زیاتر تێگەیشتن و هێشتنەوەی زانیارییەکان لە هیزر بەهێز دەکات. ئەم توێژینەوەیە نیمچە تاقیکارییە لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی فێرکدنی روونی ستراتیژییە کاراکانی خوێندنەوە دەکات لەسەر تێگەیشتن لە خوێندنەوەی خوێندکارانی کۆلێژی زمانى ئينكليزى وه كو زمانيكى بيانى. ئەمەش بە بەکارهێنانی دیزاینێکی یەک گروپی پێش تاقیکردنەوە-دوا تاقیکردنەوە ئەنجام دراوە، لەم توێژینەوەیەدا، 21 خوێندکاری کۆلێژ لە پۆلێکدا وەک گروپی تاقیکاری به شداريان تێیدا کرد. ئەم لێکۆڵینەوە ئەوە دەخاتە روو کە ئایا فێرکدنی ڕوون لەم ستراتیژیانەدا دەبێتە هۆی باشتربوونی ئەدای تێگەیشتن لە خوێندنەوەدا. دەرئەنجامەکان گرنگی بەکارهێنانی ستراتیژییەکانی خوێندنەوەی پراکتیکی لە فێرکردنى زمانى ئينكليزى وه كو زمانى بيانى دەردەخەن، چونکە ئەم ستراتیژییانە خوێندکاران لەگەڵ دەقەکاندا ئاوێتە دەکەن، تێگەیشتنیان لە كارامەييى خوێندنەوە باشتر دەکەن، و پاڵپشتی لە گەشەپێدانی زمانی و ئاستی ئەکادیميان دەکەن.
خوێندکارانی کۆلێژ، باشترکردنی تێگهیشتنی خوێندنهوه، ستراتیژییە كاریگەرەکانی خوێندنهوه، توێژینهوهی نیمچهتاقیكارییcollege students, reading comprehension enhancement, practical reading strategies, Quasi-experimental study
, پ., & , د., & , (2025). Enhancing EFL College Students' Reading Comprehension Through Practical Reading Strategies. Journal of the Kurdish Academy, 0(63), . https://doi.org/10.56422/kaj.1.63.745