جوانیناسی لە هۆنراوەی منداڵاندا
لە لایەنkarwan ali, سالار حسێن & ژیلوان باپیر
karwan ali
هونهرهجوانهكان
سالار حسێن
salahaden
ژیلوان باپیر
هۆنراوەی منداڵان کاریگەریی ئەرێنی لەسەر پەروەردەکردنی منداڵ دادەنێت و دەبێتە هۆکارێکی سەرەکی تا منداڵان بەباشی بتوانن دان بە وشەکاندا بنێن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی لەسەر ڕوونبێژی و گفتوگۆیان دەبێت و دەگەنە ئەوەی بەئاسانی هەموو وشەیەک بڵێن و دەرببڕن، مانای ڕستە و ئاماژەکان بزانن و زیاتر لە ئاماژە و مهبهستهکان بکۆڵنەوە، هۆنراوەی منداڵان دەتوانێت لە چهندین پەنجەرەی پەروەردەیی و ژیارییەوە منداڵ پێ بگەیەنێت و فێری بکات. ڕیتم و مۆسیقای هۆنراوەی منداڵ هەستی فێرکاری و چێژ و چەشەی منداڵان بۆ فێرکردن و خوێندنەوە زیاتر دەکات، جوانییەکانی هۆنراوەی منداڵان جوانبینیی منداڵان زیاتر دەکەن و وای لێ دەکەن کە خۆی هەست بە سەرجەم جوانییەکانی ژیان و ناشيرینییەکان بکات، فەلسەفەی هۆنراوە منداڵ لە ڕووی دەروونییەوە ئاماده دەکات تا باشتر بڕوانێت و خوێندنەوەی زیاتری بۆ هەموو شتێک هەبێت، فەلسەفە دەتوانێت تێڕوانینی منداڵ بگۆڕێت بە شێوەیەکی ئەرێنی و کاریگەریی لەسەر دروست بکات، تا لێزانانە بڕیار بدات و هەڵە نەکات، بە یەک تێڕوانین نەڕوانێتە ژیان و بابەتەکان، هۆنراوە کاریگەریی زۆر لەسەر دەروونی منداڵ جێ دەهێڵێت, هۆنراوهی منداڵ خۆشهویستترین ژانری ئهدهبیی منداڵانه, منداڵ لە ڕێگای زمانی، جوانیی هۆنراوه و دهیان دهلیڤهی تری بۆ دهکرێتهوه و بیری پاراوتر دهبێت، هۆنراوه جگه له ڕیتم و مۆسیقا و جوانیناسی و بابهتی فهلسهفی دهتوانێت منداڵ هۆشیار بکاتهوه و فێری بکات و زمانی منداڵ له چهندین ڕووهوه پاراو بکات.
ali, k., & husaen, s., & baper, z. (2025). جوانیناسی لە هۆنراوەی منداڵاندا. Journal of the Kurdish Academy, 1(62), . https://doi.org/10.56422/ka.1.62.679