شه‌و له‌ شیعره‌کانی(مه‌وله‌وی)دا

لە لایەنسروشت حوێز & لوقمان ڕه‌ئوف

بڵاوکراوەتەوە لە 25 ئایار 2025DOI 10.56422/ka.1.62.666
نووسەران
  • سروشت حوێز

    زانکۆی کۆیه‌\ به‌شی زمانی کوردی

  • لوقمان ڕه‌ئوف

پوختە

شەو لە شیعری کوردیدا، پەنجەرەیەکی فراوانە و شاعیران لە ڕێگەیەوە سەیری جیهانێکی پڕ لە تێڕامان و هەستەکان دەکەن. جگە لەمەش شەو هێمای ئیلهام و دابڕان و ئاوێنەی ڕەنگدانەوەی هەستە جیاوازەکانی مرۆڤ بووە، هەر لە خەم و نوستالۆژیاوە، تا هیوا و ئارامی. یه‌کێک لە هۆکارەکانی دەرخستنی بەهای شیعر، وشەکانیەتی. بۆیه‌ وشه‌ لە دەقدا هۆکارێکی بەهێزی شاعیرە بۆ بەخشینی مانا لە ڕێگەی ئاماژە و دەلالەتەکانەوە. دواجاریش جۆری مانا و مەبەستی وشەکە لە کۆنتێکستەکەدا دەردەکەوێت. ئه‌م توێژینەوەیە کارکردنە لەسەر وشه‌ی (شه‌و) لە شیعرەکانی مەولەویدا، بە ئامانجی دەرخستنی مانا و دەلالەت و ئاماژەکانی (شه‌و) لە دەقەکانی مەولەویدا. پاشان ناساندنی کاریگەریی شەو لەسەر شاعیر و چۆنیەتیی ڕەنگدانەوەی لە شیعرەکانیدا. هەروەها خستنەڕووی ڕۆڵی شەو لە شیعرەکانی شاعیردا، لە ڕوانگەی مانا و کاریگەری و کاراییی لە دەقەکاندا، بە شێوازێک زۆرجار مانای نوێی لە کۆنتێکستەکاندا بەرهەم هێناوە. جگە لەمەش کارکردن لەسەر ڕۆڵ و ئەرکی وشەکە و بەکارهێنانی بە مانا جیاوازەکان لە دەقدا. ئەمەش بە پەیڕەوکردنی ڕێبازی وەسفی و شیکاری، لەپێناو نیشاندانی واتاکانی شەو لە شیعرەکانی شاعیردا.

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
حوێز, س., & ڕه‌ئوف, ل. (2025). شه‌و له‌ شیعره‌کانی(مه‌وله‌وی)دا. Journal of the Kurdish Academy, 1(62), . https://doi.org/10.56422/ka.1.62.666