ڕەنگدانەوەی نیشانکارەکان لە پەندی پێشینانی کوردیدا

لە لایەنسیروان عەبدوڵا & گەژبین زبێر

بڵاوکراوەتەوە لە 11 کانوونی یەکەم 2024لاپەڕە 301-334DOI 10.56422/ka.3.61.599
نووسەران
  • سیروان عەبدوڵا

  • گەژبین زبێر

پوختە

نیشانکارە پڕاگماتیکییەکان ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینن لە بەستنەوەی دەق بە دەوروبەرەوە، لە ڕێگەی دەرکەوتنی یەکەیەکی زمانی لە پڕۆسەی ئاخاوتندا، بەمەش کەس یان کات یان پایەی کۆمەڵایتی بەشداربووانی ئاخاوتن یان شوێنی ڕودانی ئاخاوتنمان بۆ ڕوندەکەنەوە.

نیشانکارەکان زۆر بە فراوانی لە پەندی کوردیدا بەکارهێندراون و دەرکەوتنێکی کارایان هەیە لەم بوارەدا، توێژینەوەکە بەمەبەستی خستنەڕوی نیشانکارەکان پەرتوکی پەندی پێشینانی ''شێخ محمدی خاڵ''ی کردوە بە کەرەستەی توێژینەوە.

توێژینەوەکە لە ژێر ڕۆشنایی ڕێبازی وەسفی ئاماری خراوەتەڕو، بە ئامانجی دەستنیشانکردنی نیشانکارە پڕاگماتیکییەکان لە پەندی پێشیناندا خراوەتەڕو. ئەم پەرتوکەی، کە وەکو نمونەی توێژینەوەکە وەرمان گرتوە (٤٤٩٢) پەند لەخۆ دەگرێت، لەم ڕێژەیەش (٨٨٥) پەند نیشانکارییان تێدا بەرچاو دەکەوێت، کە دەکاتە ڕێژەی (١٩.٧٠%)ی کۆی گشتی پەندەکان. لە چوارچێوەی ئەم پەندانەشدا (١١٦٤) دەستەواژەی زمانی وەکو نیشانکار دەرکەوتوون. لە ئەنجامدا بۆمان دەرکەوتووە کە نیشانکارە کۆمەڵایەتییەکان زۆرترین دەرکەوتنیان هەیە، کە دەکاتە ڕێژەی (٤٦.٥٦%)، نیشانکارە کەسییەکان بە ڕێژەی (٣٧.١٤%)، نیشانکارەکانی کات بەڕێژەی (٢٩.٤٩%)، نیشانکارەکانی شوێن بەڕێژەی (١٨.٨٥%) دەرکەوتوون، هیچ نیشانکارێکی دەقی لە پەندەکاندا بەرچاو ناکەوێت.

بابەتەکان

proverbsپڕاگماتیکنیشانکارپەندی پێشیناندەوروبەرلکاندنتداوليةالعلاماتالأمثالالسياقالتماسكDeixiscontextCohesion

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
عەبدوڵا, س., & زبێر, گ., & , (2024). ڕەنگدانەوەی نیشانکارەکان لە پەندی پێشینانی کوردیدا. Journal of the Kurdish Academy, 0(61), 301-334. https://doi.org/10.56422/ka.3.61.599