CONCEPTUAL TRANSFER IN KURDISH EFL LEARNERS’ SPOKEN PERFORMANCE.

لە لایەنRawand Ahmed & Jamal Ali

بڵاوکراوەتەوە لە 11 کانوونی یەکەم 2024لاپەڕە E18-E32DOI 10.56422/ka.3.61.596
نووسەران
  • Rawand Ahmed

  • Jamal Ali

پوختە

ئەم لێکۆڵینەوەیە پشکنین بۆ ئەگەر و رادەی گواستنەوەی زمان دەکات لە ئاستی زاراوەکاندا لە هاوتایی و ناوەرۆکدا بە پشت بەستن بە چوارچێوەی جارڤیس (٢٠٠٧) لە ناو فێرخوازانی کورد بۆ زمانی ئینگلیزی وەک زمانی بێگانە کە تەرکیزی لەسەر ئەمانەیە: ئەو زاراوانەی لە کوردیدا هەیە کە لە ئینگلیزیدا نییە، ئەو زاراوانەی کە بەرفراوانترن لە بەرامبەرەکانیان لە زمانی ئینگلیزیدا یاخود بە پێچەوانەوە. وە ئەو زاراوانەی لە ئینگلیزی و کوردیدا هەیە کە وا دەردەکەوێت کە وەک یەک بن بەڵام جیاوازن. وە هەروەها لێکۆڵینەوەکە لە رۆڵی توانستی ئینگلیزی دەکۆڵیێتەوە لە گواستنەوەی زاراوەکان لە ناو فێرخوازانی کورد بۆ زمانی ئینگلیزی وەک زمانی بێگانە. فێرخوازانی کورد (٢٠ رەگەزی مێ ١٠ رەگەزی نێر) لە شاری رانیە، باشوری کوردستان- عیراق کە زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی راپەرین لە کۆلێجی بنەرەت بەشی زمانی ئینگلیزی دەخوێنن. فێرخوازان لە قۆناغی ٢ و ٤ بوون لە بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێجی بنەرەت. بەگوێرەی ئەو داتایانەی شیکردنەوەیان بۆ کراوە، ئەنجامەکان دەریدەخەن کە کەیسی زۆر هەیە لە گواستنەوەی زاراوەکان لە زمانی کوردییەوە بۆ زمانی ئینگلیزی. وە هەروەها تێبینی ئەوە کرا کە توانستی خوێندکاران لە زمانی ئینگلیزیدا رۆڵێکی کاریگەری هەبوە لە رادەی گواستنەوەی زاراوەکان.

بابەتەکان

زمانی دووەمگواستنەوەی زاراوەکانتوانستی زمانهەڵەی زاراوەکانکاریگەری گواستنەوەی زاراوەکاناللغە الثانیەتناقل المصطلحاتمستوی اللغەتناقل المصطلحات بین اللغاتخطا فی المصطلحاتCross linguistic influenceConceptual Cross linguistic influenceConceptual errorsConcept transferConceptualization Transfer

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
Ahmed, R., & Ali, J., & ,, & , (2024). CONCEPTUAL TRANSFER IN KURDISH EFL LEARNERS’ SPOKEN PERFORMANCE.. Journal of the Kurdish Academy, 0(61), E18-E32. https://doi.org/10.56422/ka.3.61.596