ڕەهەندی پراگماتیکی لە فێرکردنی زماندا (یاریی زمانی ) بە نموونە

لە لایەنفوئاد صالح

بڵاوکراوەتەوە لە 1 ئادار 2026لاپەڕە 117-139DOI 10.56422/jka.1.66.938
نووسەران
  • فوئاد صالح

    وەزارەتی پەروەردە- بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر

پوختە

زمانەوانیی پەروەردەیی وەکو زانستێکی نوێی تایبەت بە بواری فێرکردنی زمان، بە جۆرێک گرنگی بە هەڵبژاردنی پڕۆگرامەکانی فێرکردنی زمان داوە، کە بتوانێت توانستی بەکارهێنانی زمان بۆ فێرخواز فەراهەبکات، ئەم گرنگیدانەش وای کردووە، بیر لە پیادەکردنی ڕێبازی پراگماتیکی لە فێرکردنی زماندا بکرێتەوە، لەم ڕووەوە ناوەڕۆکی ئەم توێژینەوەیە ((ڕەهەندی پراگماتیکی لە فێرکردنی زماندا (یاریی زمانی) بە نموونە)) بۆ قسەکردن لەسەر چەند تەوەرێکی ئەم بابەتە تەرخانکراوە، بۆیە لە سەرەتادا باس لە پەیوەندی زمانەوانیی پەروەردەیی بە پراگماتیک و میکانزمەکانی زمانەوانیی پەروەردەیی لە پڕۆسەی فێرکردنی زماندا کراوە، پاشان باس لە سودەکانی پراگماتیک و گرنگی توانستی پراگماتیکی و تەکنیکەکانی بەرهەمهێنانی ئەم توانستە لەپۆلدا کراوە، لە کۆتا تەوەریشدا لێکدانەوە بۆ ڕەهەندە پراگماتیکییەکان لە بونیادی یارییە زمانییەکان و ئامانج و سود و پێوەرەکانی هەڵبژاردنی ئەم یارییانە و ڕۆڵیان لە گەشەدان بە کارامەییە سەرەکییەکانی زمان کراوە، لەکۆتاییشدا ئەو ئەنجامانە خراونەتەڕوو، کە لە توێژینەوەکەدا بەدەستهاتوون.

بابەتەکان

زمانەوانیی پەروەردەیی، یاریی زمانی، توانستی پراگماتیکی، کارامەییەکانی زمان، ڕەهەندی پراگماتیکی.اللسانيـــاث التعليمية، الألعاب اللغوية، االكفاءة التداولية، مهارات اللغة، البعد التداولي.Educational Linguistics, Language Games, Pragmatic Competency, Language Skills, Pragmatic Aspects.

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
صالح, ف., & , (2026). Pragmatic Aspects in language Teaching (language Games) as a Sample         . Journal of the Kurdish Academy, 1(66), 117-139. https://doi.org/10.56422/jka.1.66.938