بەهاكانی هیومانیزم لە ڕۆمانی (ڕێڕەوی ئارام) ی جان دۆستدا

لە لایەند. ئاوارە كەمال

بڵاوکراوەتەوە لە 11 کانوونی یەکەم 2024لاپەڕە 215-239DOI 10.56422/ka.3.61.587
نووسەران
  • د. ئاوارە كەمال

پوختە

ئەم لێكۆڵینەوەیە ڕووناكی دەخاتە سەر ئەو كێشەو ئاریشانەی كوردانی رۆژاوا لە جەنگدا ڕووبەڕووی بوونەتەوە، بەتایبەتی دوای هێرشی گروپە توندڕەوەكان لە ساڵی 2014 بەدواوە تاكو دەسپێكردنی هێرشی لەشكری توركیا و گروپە هاوپەیمانەكانی ساڵی 2017 بۆ سەر ناوچەكانی عەفرین و دەوروبەری، كە بەدەست جەنگ و توندوتیژی و ئاوارەیی و نەبوونی ئازادییەوە دەناڵێنن. جەنگ و لێكەوتەكانی هیچ زەمینەیەكیان بۆ ئاشتی و پێكەوە ژیان و لێبووردەیی لە كۆمەڵگەدا نەهێشتووەتەوە. بەجۆرێك ئەم دۆخە ڕەنگدانەوەی تەواوی لەسەر باری دەروونی كارەكتەرەكانی نێو ڕۆمانەكە هەیە و دووچاری ماندووبوونی دەروونی و نائومێدی و نامۆیی كردوونەتەوە، هیچ دەروازەیەك بۆ ڕزگاربوون شك نابەن. داهاتوویەكی نادیار و چارەنووسێكی ڕەش چاوەڕوانیان دەكات. دەركردنی هاوڵاتیانی كوردی سڤیل لەسەر زێد و خاكی خۆیان و تاڵانكردنی ماڵ و موڵكیان پاشان ناچاركردنیان بۆ ژیانكردن لە نێو كەمپ و ئاوارەیی، بۆردوومان و كوشتنی كوێرانەی منداڵ و ژن و پیر، ڕفاندن و ئازاردانی خەڵكی بێ تاوان دیمەنەكانی نێو ڕۆمانەكەن. ڕۆماننووس سەرچاوەی ئەم ئاریشانە پەیوەست دەكات بەنەبوونی هزرێكی هیومانیزمییەوە، چونكە كاتێك بنەماكانی هیومانیزم دەبنە پێوەر ئەوكاتە ئیدی مرۆڤەكان بەبێ جیاوازی ڕەنگ و نەتەوە ئاین هەموو پێكەوە بەیەكسانی دەژین، دەرگای گفتۆگۆ و لیكتێگەیشتن واڵا دەبێ و هەموو لە ژێر سایەی ئازادییدا خەون بەدونیایەكی جوانتر و داهاتوویەكی گەشترەوە دەبینن. بۆیە ڕۆماننووس بوونی دیدێكی هیومانیزمی بەكلیلی چارەسەری كێشەكان دەبینێ و بانگەوازی ئاشتی و پێكەوە ژیان دەكات.

بابەتەکان

عەفرینهیومانیزمدار زەیتوونجەنگجان دوستعفرينشجرة الزيتونالحربJan DostPeaceful PathAfrinHumanismOlive TreeWarجان دۆستڕێرەوی ئارامممر آمنالنزعة الإنسانية

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
كەمال, د., & , (2024). بەهاكانی هیومانیزم لە ڕۆمانی (ڕێڕەوی ئارام) ی جان دۆستدا. Journal of the Kurdish Academy, 0(61), 215-239. https://doi.org/10.56422/ka.3.61.587