ده‌لاله‌ته‌كانی ڕه‌نگی ڕه‌ش لە شیعری هه‌ندێ له شاعیرانی هاوچه‌رخی كوردیدا
لە لایەنشاخەوان باوه دین & د. دەریا جەمال
شاخەوان باوه دین
د. دەریا جەمال
—
ڕه‌نگی ڕه‌ش له‌بازنه‌ی ڕه‌نگه‌كاندا ڕه‌نگێكی بێلایه‌نه و یه‌كێكه له‌و ڕه‌نگانه‌ی كه كاریگه‌ریيه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه و كار ده‌كاته سه‌ر ده‌روونی مرۆڤ و ده‌يورووژێنێ، چونكه نیشانه‌ی تاریكیيه و هه‌موو ڕه‌نگه‌كانی تر هه‌ڵده‌مژێ و واتای نه‌مان و كۆتایی ده‌دات(لاتا،2011 ، 53(، هه‌روه‌ها ڕه‌نگی ڕه‌ش یه‌كێكه له‌و ڕه‌نگانه‌ی به هه‌موو شوێنێكدا بڵاوبۆته‌وه، مرۆڤ ناتوانێ خۆی له كاریگه‌ریيه‌كه‌ی به دوور بگرێ، ئه‌م ڕه‌نگه وه‌ك هه‌ر ڕه‌نگێكی دیكه، بگره زیاتریش له هه‌موو پێداویستیيه‌كانی ژیانی مرۆڤ به‌كارده‌هێنرێت، له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌و گرنگييەى ڕەنگى ڕه‌ش كە لە سه‌ره‌وه باسكران، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌رهه‌مهاتووه. توێژینه‌وه‌كه‌مان به‌ناونیشانی (ده‌لاله‌تی ڕه‌نگی ڕه‌ش به نموونە لە شیعری هه‌ندێك له شاعیرانی هاوچه‌رخی كوردیدا)یه، بەهۆی كاریگەری هەمەجۆر لەسەر دەروونی شاعیران و هەبوونی چەند دەلالەتێكی جیاواز، توێژینه‌وه‌كه پێكهاتووه له پێشه‌كیيه‌ك و سێ به‌ش و ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه و لیستی سه‌رچاوه‌كان.
ڕه‌نگڕه‌نگی ڕه‌شده‌لاله‌تی ئه‌رێنیده‌لاله‌تی ئه‌رێنیشیعری هاوچه‌رخاللوناللون الاسودالدلالات الاجابيةالدلالات السلبيةالشعر المعاصرPositive indicationsBlack coloreModern PotryNegative indications
باوه دین, ش., & جەمال, د., & , (2024). ده‌لاله‌ته‌كانی ڕه‌نگی ڕه‌ش لە شیعری هه‌ندێ له شاعیرانی هاوچه‌رخی كوردیدا. Journal of the Kurdish Academy, 0(61), 335-357. https://doi.org/10.56422/ka.3.61.579