زمانی شیعری نوێ له‌ دنیابینیی ئه‌دۆنیس و سه‌باح ڕەنجدەردا

لە لایەنسابیر حسێن & د. عه بدوڵا ئاگرین

بڵاوکراوەتەوە لە 11 کانوونی یەکەم 2024لاپەڕە 240-251DOI 10.56422/ka.3.61.575
نووسەران
  • سابیر حسێن

  • د. عه بدوڵا ئاگرین

پوختە

مه‌به‌ست له‌ ده‌سته‌واژه‌ی زمان له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، هونه‌ری داڕشتنی ده‌قه‌كه‌یه‌، نه‌ك ده‌سته‌واژه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كه‌ی‌" به‌و مانایه‌ی زمانی ده‌قی شیعری ده‌بێ‌ جیاواز بێت له‌ زمانی ئاخاوتنی ڕۆژانه‌ ، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی خاوه‌ن ئیدیۆمی تایبه‌ت و، به‌كارهێنانی ڕسته‌ی سه‌رنجڕاكێشی پڕ له‌ ئه‌ندێشه‌ی هونه‌ری بێت، له‌لای هه‌ردوو شاعیر ( سه‌باح ره‌نجده‌رو ئه‌دۆنیس) زمان له‌ شیعردا وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك له‌ بواری گێڕانه‌وه‌ و وێنه‌كاری و دانووساندنی شیعری و ستاتیكا به‌كاردێ، هه‌روه‌ها بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی بیری شاعیر له‌نێو ده‌قه‌كه‌یدا به‌كارهاتووه‌، ئەمەش لە خۆیدا ئەو سه‌لیقه‌مان پێشان دەدات، كه‌ هه‌ردوو شاعیر بەرامبەر زمان و شیعر هه‌یانبووه‌.
هه‌ر
به‌م شێوه‌یه‌ به‌هاكانی زمان له‌نێو شیعردا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌كه‌ ((تیۆرییه))‌ و بریتییه‌ له‌ دوو ته‌وه‌ر: له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر زمانی شیعری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كه‌ین و بیروبۆچوونی شاره‌زایانی زمان ده‌خه‌ینه‌ ڕوو...
له‌ته‌وه‌ری دووه‌می توێژینه‌وه‌كه‌مان دنیابینیی شیعری نوێ له‌ تێروانینی ئه‌دۆنیس و سه‌باح ڕه‌نجده‌ردا شیده‌كه‌ینه‌وه‌ .

بابەتەکان

زماندیدگائه‌دۆنیسده‌قی شیعریسه‌باح ڕه‌نجده‌رلغةرؤياأدونيسنص شعريصباح رنجدرlanguageAdonis’svisionpoetic textSabah Ranjdar

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
حسێن, س., & ئاگرین, د., & , (2024). زمانی شیعری نوێ له‌ دنیابینیی ئه‌دۆنیس و سه‌باح ڕەنجدەردا . Journal of the Kurdish Academy, 0(61), 240-251. https://doi.org/10.56422/ka.3.61.575