کردە و میکانیزمی دەرخستن-ی ڕوانگەى بیر ڕۆنان لە ڕۆمانەکانی جەمال جەبار غەریب دا: توێژینەوەیەکی ڕەخنەی هۆشەکییە

لە لایەنفرمێسک موسلح & د. موحسین ئەحمەد

بڵاوکراوەتەوە لە 11 کانوونی یەکەم 2024لاپەڕە 162-182DOI 10.56422/ka.3.61.570
نووسەران
  • فرمێسک موسلح

  • د. موحسین ئەحمەد

پوختە

ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى (کردە و میکانیزمی دەرخستن-ی ڕوانگەى بیر ڕۆنان لە ڕۆمانەکانی جەبار جەمال غەریب دا: توێژینەوەیەکی ڕەخنەیی هۆشەکییە) هەوڵێکە بۆ خستنەڕووى ڕوانگەى بیر ڕۆنان و ئەو میکانیزمانەى ڕوانگەى بیرییان پێ ڕۆدەنرێت. ڕوانگەى بیرڕۆنانیش، بریتییە لە چۆنییەتى ڕۆنان و وێناکردنى دیمەنێک لەبیردا، ئەو ڕوانگە ڕۆنراوەش ماناکەی بە زمان و کەرەستەکانى دەردەبردرێت، جا چ بە وتن یان نوسین بێت. ئەم قوتابخانەیە جیاواز لە ڕێباز و قوتابخانەکانى دیکە، لەڕێگەی کار و بەرهەمەوە دەچێتە ناو مێشک و بیری (نێرەر)ەوە، ئینجا لێکدانەوە بۆ چۆنیەتی پرۆسەى بیر ڕۆنان و بیرکردنەوە و مانا بەبەرداکردن دەکات. ئەم قوتابخانە ڕەخنەییە لە پڕۆسەکانی رۆنانی مانا لەبیردا دەکۆڵێتەوە، نەک هەر لەمانای بەرهەمی بیر (زمان) بە تەنیا. لەم توێژینەوەیەدا وەک سەرەتایەک باس لە ڕوانگەى بیر ڕۆنان و چۆنییتى سەرهەڵدانى هەروەها چۆنییەتى گواستنەوەى لە زمانەوە بۆ ژانرە جیاوازەکانى ئەدەبدا کراوە. کۆمەڵێک میکانیزم هەن، کە دامەزرێنەران و توێژەرانى ڕەخنەى هۆشەکى بۆ ڕوانگەى بیر ڕۆنان دیاریانکردوون، میکانیزمى دەرخستن یەکێکە لەو میکانیزمانە و بابەتى سەرەکى توێژینەوەکەمانە، بەهەموو جۆرەکانییەوە لەسەر ڕۆمانەکانى جەبار جەماڵ غەریب دا پڕاکتیزە کراوە.

بابەتەکان

ڕوانگە ڕۆنانڕەخنەى هۆشەکىدەرخستنبيرماناالتأويلالنقد المعرفيالبروزالمعنىالفكرConstrualCognitive Criticism, ProminenceMeaningThought

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
موسلح, ف., & ئەحمەد, د., & , (2024). کردە و میکانیزمی دەرخستن-ی ڕوانگەى بیر ڕۆنان لە ڕۆمانەکانی جەمال جەبار غەریب دا: توێژینەوەیەکی ڕەخنەی هۆشەکییە. Journal of the Kurdish Academy, 0(61), 162-182. https://doi.org/10.56422/ka.3.61.570