1 توێژینەوەکان
بەرگ 1 · ژمارە 62 · 2025
هۆنراوەی منداڵان کاریگەریی ئەرێنی لەسەر پەروەردەکردنی منداڵ دادەنێت و دەبێتە هۆکارێکی سەرەکی تا منداڵان بەباشی بتوانن دان بە وشەکاندا بنێن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی لەسەر ڕوونبێژی و گفتوگۆیان دەبێت و دەگەنە ئەوەی بەئاسانی هەموو وشەیەک بڵێن و دەرببڕن، مانای ڕستە و ئاماژەکان بزانن و زیاتر لە ئاماژە و مهبهستهکان بکۆڵنەوە، هۆنراوەی منداڵان دەتوانێت لە چهندین پەنجەرەی پەروەردەیی و ژیارییەوە منداڵ پێ بگەیەنێت و فێری بکات. ڕیتم و مۆسیقای هۆنراوەی منداڵ هەستی فێرکاری و چێژ و چەشەی منداڵان بۆ فێرکردن و خوێندنەوە زیاتر دەکات، جوانییەکانی هۆنراوەی منداڵان جوانبینیی منداڵان زیاتر دەکەن و وای لێ دەکەن کە