1 توێژینەوەکان
بەرگ 1 · ژمارە 66 · 2026
زمانەوانیی پەروەردەیی وەکو زانستێکی نوێی تایبەت بە بواری فێرکردنی زمان، بە جۆرێک گرنگی بە هەڵبژاردنی پڕۆگرامەکانی فێرکردنی زمان داوە، کە بتوانێت توانستی بەکارهێنانی زمان بۆ فێرخواز فەراهەبکات، ئەم گرنگیدانەش وای کردووە، بیر لە پیادەکردنی ڕێبازی پراگماتیکی لە فێرکردنی زماندا بکرێتەوە، لەم ڕووەوە ناوەڕۆکی ئەم توێژینەوەیە ((ڕەهەندی پراگماتیکی لە فێرکردنی زماندا (یاریی زمانی) بە نموونە)) بۆ قسەکردن لەسەر چەند تەوەرێکی ئەم بابەتە تەرخانکراوە، بۆیە لە سەرەتادا باس لە پەیوەندی زمانەوانیی پەروەردەیی بە پراگماتیک و میکانزمەکانی زمانەوانیی پەروەردەیی لە پڕۆسەی فێرکردنی زماندا کراوە، پاشان باس لە سودە