1 توێژینەوەکان
بەرگ 1 · ژمارە 62 · 2025
شەو لە شیعری کوردیدا، پەنجەرەیەکی فراوانە و شاعیران لە ڕێگەیەوە سەیری جیهانێکی پڕ لە تێڕامان و هەستەکان دەکەن. جگە لەمەش شەو هێمای ئیلهام و دابڕان و ئاوێنەی ڕەنگدانەوەی هەستە جیاوازەکانی مرۆڤ بووە، هەر لە خەم و نوستالۆژیاوە، تا هیوا و ئارامی. یهکێک لە هۆکارەکانی دەرخستنی بەهای شیعر، وشەکانیەتی. بۆیه وشه لە دەقدا هۆکارێکی بەهێزی شاعیرە بۆ بەخشینی مانا لە ڕێگەی ئاماژە و دەلالەتەکانەوە. دواجاریش جۆری مانا و مەبەستی وشەکە لە کۆنتێکستەکەدا دەردەکەوێت. ئهم توێژینەوەیە کارکردنە لەسەر وشهی (شهو) لە شیعرەکانی مەولەویدا، بە ئامانجی دەرخستنی مانا و دەلالەت و ئاماژەکانی (شهو) لە دەقەکانی مەولەوی