1 توێژینەوەکان
بەرگ 1 · ژمارە 62 · 2025
جوانکاریی واتایی گرنگی بە لایەنی جوانیی واتای وشە و دەربڕینەکان دەدات، کە مەبەست لێی ئەوەیە جوانکردنەکە بەزۆری بۆ واتا دەگەڕێتەوە، چونکە مەبەست لەم جوانکارییە جوانکردن و باشکردنی واتا و پیشاندانی واتایەکی قووڵ و چێژبەخش و سەرنجڕاکێشە. جوانکاریی واتایی لە دیوی ناوەوەی وشەکاندا ڕوو دەدات، ئەمەش بەهۆی هونەرەکانی جوانکاریی واتایییەوە، ئەم ڕازاندنەوەیە ئەنجام دەدرێت. جوانکردنەکەش لە ئاستی واتادا بۆ ئەوەیە دەقە شیعرییەکە لە لایەکەوە مانایەکی جوان و بەهێز و قووڵی هەبێت و لە لایەکی تریشەوە جۆرێک لە شیعرییەت بە زمانەکە ببەخشێت. ئەم توێژینەوەیە، بە ناوی (جوانکاریی واتایی لە شیعرە کوردییەکانی عەبدوڵ