جوانكاری واتایی له‌ شیعره‌ كوردییه‌كانی عه‌بدوڵڵا به‌گی میصباح الدیوان(ئه‌ده‌ب)دا.

لە لایەنعەلی تۆفیق

بڵاوکراوەتەوە لە 25 ئایار 2025DOI 10.56422/ka.1.62.665
نووسەران
  • عەلی تۆفیق

    salahaddin-parwarda

پوختە

جوانکاریی واتایی گرنگی بە لایەنی جوانیی واتای وشە و دەربڕینەکان دەدات، کە مەبەست لێی ئەوەیە جوانکردنەکە بەزۆری بۆ واتا دەگەڕێتەوە، چونکە مەبەست لەم جوانکارییە جوانکردن و باشکردنی واتا و پیشاندانی واتایەکی قووڵ و چێژبەخش و سەرنجڕاکێشە. جوانکاریی واتایی لە دیوی ناوەوەی وشەکاندا ڕوو دەدات، ئەمەش‌ بەهۆی هونەرەکانی جوانکاریی واتایییەوە، ئەم ڕازاندنەوەیە ئەنجام دەدرێت. جوانکردنەکەش لە ئاستی واتادا‌ بۆ ئەوەیە دەقە شیعرییەکە لە لایەکەوە مانایەکی جوان و بەهێز و قووڵی هەبێت و لە لایەکی تریشەوە جۆرێک لە شیعرییەت بە زمانەکە ببەخشێت. ئەم توێژینەوەیە، بە ناوی (جوانکاریی واتایی لە شیعرە کوردییەکانی عەبدوڵڵا بەگی میسباحولدیوان (مصباح الدیوان) (ئەدەبدا))، هەوڵێکە بۆ خستنەڕووی ئەو هونەرە جوانکارییانەی لە ئاستی واتادا سیمایەکی جوانکاری و هونەری و سەرنجڕاکێشیان بە شیعرەکانی (ئەدەب)دا داوە. بۆیە ئامانجمان ئەوەیە کە‌ لە ڕوانگەی ڕێبازی وەسفییەوە سیما جیاوازەکانی جوانکاریی واتایی لە میانەی هونەرە جوانکارییە جیاوازەکانی تایبەت بە ئاستی واتا بخەینە ڕوو. توێژینەوەکە لە دوو بەش پێک هاتووە.‌ لە کۆتایییشدا ئەنجامەکانی توێژینەوەکە و لیستی سەرچاوەکان و پوختەی توێژینەوەکە بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی خراوەتە ڕوو.

بابەتەکان

جوانكاریشاعیرجوانكاری واتاییڕه‌وانبێژیئه‌ده‌بعلم البديعشاعربديع المعانيبلاغةأدبaestheticpoetsemantic aestheticrhetoricadab

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
تۆفیق, ع. (2025). جوانكاری واتایی له‌ شیعره‌ كوردییه‌كانی عه‌بدوڵڵا به‌گی میصباح الدیوان(ئه‌ده‌ب)دا.. Journal of the Kurdish Academy, 1(62), . https://doi.org/10.56422/ka.1.62.665