گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “ئهدهب”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2025
جوانكاری واتایی له شیعره كوردییهكانی عهبدوڵڵا بهگی میصباح الدیوان(ئهدهب)دا.
لە لایەنعەلی تۆفیق
جوانکاریی واتایی گرنگی بە لایەنی جوانیی واتای وشە و دەربڕینەکان دەدات، کە مەبەست لێی ئەوەیە جوانکردنەکە بەزۆری بۆ واتا دەگەڕێتەوە، چونکە مەبەست لەم جوانکارییە جوانکردن و باشکردنی واتا و پیشاندانی واتایەکی قووڵ و چێژبەخش و سەرنجڕاکێشە. جوانکاریی واتایی لە دیوی ناوەوەی وشەکاندا ڕوو دەدات، ئەمەش بەهۆی هونەرەکانی جوانکاریی واتایییەوە، ئەم ڕازاندنەوەیە ئەنجام دەدرێت. جوانکردنەکەش لە ئاستی واتادا بۆ ئەوەیە دەقە شیعرییەکە لە لایەکەوە مانایەکی جوان و بەهێز و قووڵی هەبێت و لە لایەکی تریشەوە جۆرێک لە شیعرییەت بە زمانەکە ببەخشێت. ئەم توێژینەوەیە، بە ناوی (جوانکاریی واتایی لە شیعرە کوردییەکانی عەبدوڵڵا بەگی میسباحولدیوان (مصباح الدیوان) (ئەدەبدا))، هەوڵێکە بۆ خستنەڕووی ئەو هونەرە جوانکارییانەی لە ئاستی واتادا سیمایەکی جوانکاری و هونەری و سەرنجڕاکێشیان بە شیعرەکانی (ئەدەب)دا داوە. بۆیە ئامانجمان ئەوەیە کە لە ڕوانگەی ڕێبازی وەسفییەوە سیما جیاوازەکانی جوانکاریی واتایی لە میانەی هونەرە جوانکارییە جیاوازەکانی تایبەت بە ئاستی واتا بخەینە ڕوو. توێژینەوەکە لە دوو بەش پێک هاتووە. لە کۆتایییشدا ئەنجامەکانی توێژینەوەکە و لیستی سەرچاوەکان و پوختەی توێژینەوەکە بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی خراوەتە ڕوو.