1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 61 · 2024
نیشانکارە پڕاگماتیکییەکان ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینن لە بەستنەوەی دەق بە دەوروبەرەوە، لە ڕێگەی دەرکەوتنی یەکەیەکی زمانی لە پڕۆسەی ئاخاوتندا، بەمەش کەس یان کات یان پایەی کۆمەڵایتی بەشداربووانی ئاخاوتن یان شوێنی ڕودانی ئاخاوتنمان بۆ ڕوندەکەنەوە. نیشانکارەکان زۆر بە فراوانی لە پەندی کوردیدا بەکارهێندراون و دەرکەوتنێکی کارایان هەیە لەم بوارەدا، توێژینەوەکە بەمەبەستی خستنەڕوی نیشانکارەکان پەرتوکی پەندی پێشینانی ''شێخ محمدی خاڵ''ی کردوە بە کەرەستەی توێژینەوە. توێژینەوەکە لە ژێر ڕۆشنایی ڕێبازی وەسفی ئاماری خراوەتەڕو، بە ئامانجی دەستنیشانکردنی نیشانکارە پڕاگماتیکییەکان لە پەندی پێشیناندا