1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 61 · 2024
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى ( کردە و میکانیزمی دەرخستن-ی ڕوانگەى بیر ڕۆنان لە ڕۆمانەکانی جەبار جەمال غەریب دا: توێژینەوەیەکی ڕەخنەیی هۆشەکییە ) هەوڵێکە بۆ خستنەڕووى ڕوانگەى بیر ڕۆنان و ئەو میکانیزمانەى ڕوانگەى بیرییان پێ ڕۆدەنرێت. ڕوانگەى بیرڕۆنانیش، بریتییە لە چۆنییەتى ڕۆنان و وێناکردنى دیمەنێک لەبیردا، ئەو ڕوانگە ڕۆنراوەش ماناکەی بە زمان و کەرەستەکانى دەردەبردرێت، جا چ بە وتن یان نوسین بێت. ئەم قوتابخانەیە جیاواز لە ڕێباز و قوتابخانەکانى دیکە، لەڕێگەی کار و بەرهەمەوە دەچێتە ناو مێشک و بیری (نێرەر)ەوە، ئینجا لێکدانەوە بۆ چۆنیەتی پرۆسەى بیر ڕۆنان و بیرکردنەوە و مانا بەبەرداک