1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 61 · 2024
کێشەی ژن و ئەو جیاکارییەی لە کۆمەڵدا دەرهەقی ژنان پەیڕە و دەکرێ، بووەتە بابەتی سەرەکی ڕەخنەی فێمینیزمی و لە زانکۆکانی جیهان دا بایەحێکی تایبەتی پێ دەدرێ، و کۆمەڵێ توێژینەوەی گرنگ لەم بارەیەوە نووسراوە و لە ڕوانگەی جیاوازەوە خراوەتە بەرباس و لێکۆلینەوە. ئەم بابەتە تەنیا لە ڕووی کۆمەڵایەتی دەروونییەوە کاری لەسەر نەکراوە، بەڵکو ڕووبەرێکی گرنگی لە ڕەخنەی ئەدەبی، بەتایبەتی لە ڕەخنەی ڕۆمان دا بۆ تەرخانکراوە. ڕۆمانی "سێبەری درۆ" ش کە لەنووسینی نووسەرو ڕۆژنامەنووس و چیرۆکنووس "سۆنیا سەدیق" ە بەتەواوەتی بۆ ئەم مەبەستە نووسراوە. لەم توێژینەوەیەدا دەمانەوێ بزانین نووسەر چۆن کاریکردووە بۆ لێدانی