یاخی بوونی ژن لە سستمی نێرسالاری لە ڕۆمانی (سێبەری درۆ)دا
لە لایەند. نجم خالد
د. نجم خالد
کێشەی ژن و ئەو جیاکارییەی لە کۆمەڵدا دەرهەقی ژنان پەیڕە و دەکرێ، بووەتە بابەتی سەرەکی ڕەخنەی فێمینیزمی و لە زانکۆکانی جیهان دا بایەحێکی تایبەتی پێ دەدرێ، و کۆمەڵێ توێژینەوەی گرنگ لەم بارەیەوە نووسراوە و لە ڕوانگەی جیاوازەوە خراوەتە بەرباس و لێکۆلینەوە. ئەم بابەتە تەنیا لە ڕووی کۆمەڵایەتی دەروونییەوە کاری لەسەر نەکراوە، بەڵکو ڕووبەرێکی گرنگی لە ڕەخنەی ئەدەبی، بەتایبەتی لە ڕەخنەی ڕۆمان دا بۆ تەرخانکراوە. ڕۆمانی "سێبەری درۆ" ش کە لەنووسینی نووسەرو ڕۆژنامەنووس و چیرۆکنووس "سۆنیا سەدیق" ە بەتەواوەتی بۆ ئەم مەبەستە نووسراوە. لەم توێژینەوەیەدا دەمانەوێ بزانین نووسەر چۆن کاریکردووە بۆ لێدانی سستمی نێرسالاری لەڕێی یاخی بوونی کارەکتەری سەرەکی لەو سستمە بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی جەستە و ویست و چارەنووسی خۆی و ئازادانە دوور لەو ستەمەی پیاو دەیەوێ لەڕێی سوود وەرگرتن لە هزری کۆمەڵایەتی و داب و نەریت و بیرکردنەوەی نەریتییەوە دەسەڵاتی خۆی بەسەر ژن دا بسەپێنێ و تەنیا لەڕوانگەی جەستەوە بڕوانێتە ژن، دوور لە هەموو پێوەرێکی عەقڵی و مرۆیی کە ژن بەکەسێکی کارا و هاوبەشی ژیانی پیاو تەماشادەکات.
التمردكۆمهڵگهی نێرسالاریمێینایهتیجهستهسۆنیا سهدیقیاخی بوونالمجتمع الذكوريالأنوثةالجسدسونیا صدیقmale societyfemininitybodySonya Sdeeqrebellion.
خالد, د. (2024). یاخی بوونی ژن لە سستمی نێرسالاری لە ڕۆمانی (سێبەری درۆ)دا. Journal of the Kurdish Academy, 0(61), 196-214. https://doi.org/10.56422/ka.3.61.565