گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “التمرد”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2024
یاخی بوونی ژن لە سستمی نێرسالاری لە ڕۆمانی (سێبەری درۆ)دا
لە لایەند. نجم خالد
کێشەی ژن و ئەو جیاکارییەی لە کۆمەڵدا دەرهەقی ژنان پەیڕە و دەکرێ، بووەتە بابەتی سەرەکی ڕەخنەی فێمینیزمی و لە زانکۆکانی جیهان دا بایەحێکی تایبەتی پێ دەدرێ، و کۆمەڵێ توێژینەوەی گرنگ لەم بارەیەوە نووسراوە و لە ڕوانگەی جیاوازەوە خراوەتە بەرباس و لێکۆلینەوە. ئەم بابەتە تەنیا لە ڕووی کۆمەڵایەتی دەروونییەوە کاری لەسەر نەکراوە، بەڵکو ڕووبەرێکی گرنگی لە ڕەخنەی ئەدەبی، بەتایبەتی لە ڕەخنەی ڕۆمان دا بۆ تەرخانکراوە. ڕۆمانی "سێبەری درۆ" ش کە لەنووسینی نووسەرو ڕۆژنامەنووس و چیرۆک‌نووس "سۆنیا سەدیق" ە بەتەواوەتی بۆ ئەم مەبەستە نووسراوە. لەم توێژینەوەیەدا دەمانەوێ بزانین نووسەر چۆن کاریکردووە بۆ لێدانی سستمی نێرسالاری لەڕێی یاخی بوونی کارەکتەری سەرەکی لەو سستمە بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی جەستە و ویست و چارەنووسی خۆی و ئازادانە دوور لەو ستەمەی پیاو دەیەوێ لەڕێی سوود وەرگرتن لە هزری کۆمەڵایەتی و داب و نەریت و بیرکردنەوەی نەریتییەوە دەسەڵاتی خۆی بەسەر ژن دا بسەپێنێ و تەنیا لەڕوانگەی جەستەوە بڕوانێتە ژن، دوور لە هەموو پێوەرێکی عەقڵی و مرۆیی کە ژن بەکەسێکی کارا و هاوبەشی ژیانی پیاو تەماشادەکات.
- 2024
مێژوو سه‌رهه‌ڵدان و بنه‌مای بزاڤی ته‌غریب (له ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی كوردی)دا
لە لایەنبهزاد فتاح خورشید & عوسمان حمد خضر ده شتی
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ژێر ناو نیشانی (مێژووسهرههڵدان و بنه‌مای بزاڤی ته‌غریبی) له ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی كوردیدا، ئاشكرایه بزاڤی ته‌غریبی وه‌كو جوڵانه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی له‌دوای ڕاپه‌رینی به‌هاری ساڵی 1991ز له‌لایه‌ن هه‌رسێ رووناكبیروو نووسه‌رانی نوێخوازی شاری هه‌ولێرو كۆیه به‌ناوه‌كانی (ڕۆسته‌م باجه‌لان، د. كه‌مال معروف، عه‌باس عه‌بدوڵڵا) دامه‌زرا. له‌شاری هه‌ولێر له ڕێكه‌وتی 28/5/2001 له‌ژێر ناو نیشانی (بهرهوبزاڤی ته‌غریبی) به‌یاننامه‌ی خۆیان بڵاوكرده‌وه. ههرلهبهرایی بهیاننامهكهیان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه ده‌ڵێن: (ئهمبوونهرهوه له رووناكیدا له دایك ده‌بێ به ئاره‌زووی خۆیه‌وه به‌ره‌و تاریكی هه‌نگاوده‌نێ). ئه‌مانه له گۆشه‌نیگای ئهدهبیخۆیانهوه هه‌وڵیانداوه به‌شداری له ژیانی تاكی كورد بكه‌ن. له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا كارێكی ئه‌ده‌بی خۆماڵی به ئه‌نجامبگه‌یه‌نن. باس لهوگیروگرفتانهبكهن له‌دوای ڕاپه‌رین له نێو ژیانی خه‌ڵكی كوردستان خوڵقاوه، هه‌روه‌ها شان به‌شان له گه‌ڵیاندا ههنگاوبهاوێژن بۆ وه‌ده‌رخستنی رووی ڕاستی ئه‌و واقیعه‌ی تاكی كورد تیایدا گوزه‌ر ده‌كات. یه‌كێك له‌وخاڵه جه‌وهه‌ریانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن بزاڤی تهغریبییهوه له‌رووی ئه‌ده‌بییه‌وه گرنگی زۆری پێدراوه، هه‌ڵبژاردنی چه‌مك و زاراوه‌ی (نامۆی) یه، چونكه ئه‌م چه‌مكه له‌رووی فه‌لسه‌فی و ئه‌ده‌بییه‌وه ڕههندێكی فراوانی هه‌یه ده‌توانێت له زۆربه‌ی كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه كاربكات، وهكولایهنی (سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاینی، ڕۆشنبیری، ئه‌ده‌بی ......)، ئه‌گه‌رسه‌یری به‌رهه‌مه‌كانی ئهمڕهوته ئه‌ده‌بییه وه‌كو (شیعر، په‌خشان، چیرۆك....) بكه‌ین، ده‌بینین زیاتر گرنگیان به‌لایه‌نی نامۆی داوه، به‌تایبه‌ت له شیعره‌كانیان، چونكه شیعرپانتایهكی فراوانی ههرچوارژمارهی گۆڤاره‌كانی ئهمبزاڤهی داگرتووه. به‌ڵام زیاتر شاعیرانیان توانیوویانه ئهوحالهته یان ئه‌ودیارده‌یه ده‌رببرن و له رێگه‌ی شیعره‌كانیانه‌وه ئاماژه‌ی پێبكه‌ن.