1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 60 · 2024
توێژینەوەیەکە بە ناونیشانی "ئاریشەکانی جەستە لە گوتاری نمایشی شانۆییدا - شانۆی )عەبا( وەک نموونە" لە چوار بەش پێک هاتووە، بەشی یەکەم: چوارچێوەی میتۆدی پێك هاتووە لە گرفتی توێژینەوە کە تێیدا باس لە جەستە و دەرهاویشتەکانی دەکات لە نمایشی شانۆیی و پرسیاری توێژینەوە: چۆنیەتیی بەشدارییەکانی جەستە لە نمایشی شانۆییدا؟ و گرنگیی توێژینەوە: گرنگیی جەستەیە لە ڕووی جوانی و واتاییەوە، ئینجا ئامانج: وەزیفەی جەستە لە گوتاری نمایشی شانۆییدا، پاشان سنوور دابەش بووە بەسەر سنووری کات ) ٢٠١٠ ( سنووری شوێن ) هەولێر( سنووری بابەتی: تەوزیفکردنی جەستە لە ڕووی فەلسەفی لە نمایشی شانۆیید