1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 60 · 2024
چیرۆكی هونه‌ری مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی له سه‌ر ئاستی جیهانی بۆ دوو سه‌ده‌و له سه‌ر ئاستی كوردستانیش بۆ سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده گێڕانه‌وه مێژوویه‌كی كۆنتری هه‌یه، به‌ڵام مێژووی چیرۆكی هونه‌ری نوێیه. چیرۆك چه‌شن و ژانرهسهرهكیهكهی گێڕانه‌وه‌یه، ئه‌م چه‌شنه ئه‌ده‌بیه ژێرچه‌شنی دیكه‌ی وه‌كو چیرۆكی درێژ‌و كورته‌چیرۆك و كورتیله‌چیرۆك و چیرۆكی زۆر كورت و ..هتدی هه‌یه. له ئه‌ده‌بی كوردیدا سه‌رهه‌ڵدان و هاتنه كایه‌ی هه‌ر یه‌ك له كورته‌چیرۆك و كورتیله‌چیرۆك وه‌ك ته‌واوی ئه‌ده‌بی دونیا له دوو كاتی جیاوازدا سه‌ریان هه‌ڵداوه، ه