1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 60 · 2024
لە ڕەخنەی نوێ و هاوچەرخدا بایەخدان بە خوێنەر و مامەڵەکردنی لەگەڵ دەق و تێگەیشتن و لێکدانەوەی نهێنی و واتاکانی یەکێکە لە خاڵە گرینگەکان، یەکێک لەو لایەنانەی پێوەندی ڕاستەوخۆی بەو بابەتانەوە هەیە ئاسۆی پێشبینی خوێنەر یان وەرگرە. ئاسۆی پێشبینی خوێنەر چەمکێکە یاوس دایهێناوە و بریتییە لە کۆمەڵێک ئەزموون و گریمانە و پێوەر و پێشبینی لای خوێنەر کە بە هۆیانەوە پێشوازی لە دەق دەکات و لێکیدەداتەوە. ئەم حاڵەتە لە ڕەوانبێژیدا هەستی پێکراوە، بەتایبەت کاتێک لە توێژینەوەی ڕەوانبێژیدا بایەخ بە مەسەلەی میکانیزمەکانی وەرگرتنی دەق دراوە. ئەگەر هاتوو دەق لەگەڵ (مقتضى الحال) یەکی گرتەوە، ئەوا لەنێوان ئاسۆی دەق و