ڕۆڵی هەندێک لە هونەرە جوانکارییەکان لە گۆڕانی ئاسۆی پێشبینیی خوێنەردا

شیعری چەند شاعیرێکی کلاسیزمی کوردی بە نموونە

لە لایەنرێبین قادر

بڵاوکراوەتەوە لە 17 تشرینی دووەم 2024لاپەڕە 253-269DOI 10.56422/ka.2.60.381
نووسەران
  • رێبین قادر

    زانکۆی سەڵاحەدین - کۆلێژی پەروەردە - بەشی زمانی کوردی

پوختە

لە ڕەخنەی نوێ و هاوچەرخدا بایەخدان بە خوێنەر و مامەڵەکردنی لەگەڵ دەق و تێگەیشتن و لێکدانەوەی نهێنی و واتاکانی یەکێکە لە خاڵە گرینگەکان، یەکێک لەو لایەنانەی پێوەندی ڕاستەوخۆی بەو بابەتانەوە هەیە ئاسۆی پێشبینی خوێنەر یان وەرگرە. ئاسۆی پێشبینی خوێنەر چەمکێکە یاوس دایهێناوە و بریتییە لە کۆمەڵێک ئەزموون و گریمانە و پێوەر و پێشبینی لای خوێنەر کە بە هۆیانەوە پێشوازی لە دەق دەکات و لێکیدەداتەوە. ئەم حاڵەتە لە ڕەوانبێژیدا هەستی پێکراوە، بەتایبەت کاتێک لە توێژینەوەی ڕەوانبێژیدا بایەخ بە مەسەلەی میکانیزمەکانی وەرگرتنی دەق دراوە. ئەگەر هاتوو دەق لەگەڵ (مقتضى الحال) یەکی گرتەوە، ئەوا لەنێوان ئاسۆی دەق و ئەوەی دەق پێشکەشی کردووە لەگەڵ ئاسۆی پێشبینی خوێنەر هاوتەریبن و کێشە بۆ ئاسۆی پێشبینی خوێنەر درووست نابێت، بەڵام ئەگەر دەقەکە لەمیانی ئەو لادانەی تێیدایە لە (مقتضى الظاهر) لایدا؛ واتە ئەوەی خوێنەر پێشبینی دەکات وانەبوو، ئەوا ڕەگەزی لەناکاوی و سەرسوڕمان لای خوێنەر و وەرگر روودەدات، کە هانی خوێنەر دەدات ئەو لادانە بدۆزێتەوە بە پشتبەستن بە ئاسۆیەک کە لە توانایدا هەبێت لەو واتایە تێبگات کە دەقەکە لەخۆی گرتووە. چەندین هونەری جوانكاری هەن کە کاریگەرییەکی گەورەیان هەیە لە دروستکردنی سەرسوڕمانی لە خوێنەردا و پێچەوانەی ئاسۆی چاوەڕوانی خوێنەرن، خوێنەریش سەری سوڕدەمێنێت لەوەی چاوەڕێی دەکرد و پێشبینی دەکرد، بۆیە دەبینێت ناکۆکی لە نێوان ئاسۆی دەق و ئاسۆی چاوەڕوانییەکەیدا هەیە، ئینجا ئاسۆی چاوەڕوانی خوێنەر دەگۆڕێت، چونکە خوێنەر چاوەڕوانی شتێک دەکات و دەقەکە شتێکی دیکە دەڵێت.

بابەتەکان

النصجوانكاریئاسۆی پێشبینی خوێنەرستراتیژییەتی بونیادنانی واتاخوێنەردەقعلم البدیعافق التوقع القارىءالية بناء المعنىالقارىءestheticthe horizon of reader expectationthe mechanism of building meaningthe readerthe text

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
قادر, ر. (2024). ڕۆڵی هەندێک لە هونەرە جوانکارییەکان لە گۆڕانی ئاسۆی پێشبینیی خوێنەردا. Journal of the Kurdish Academy, 0(60), 253-269. https://doi.org/10.56422/ka.2.60.381