گەڕان

گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.

0
ئەنجامەکان
0
لە کۆبەشدا
دەق
گەڕان
گەڕانەکەت
فلتەری پێشکەوتوو
ئەنجامەکان

ئەنجامەکان

نیشاندان 2 ئەنجام
  1. 2025

    ڕەنگدانەوەی کچ و دەلالەتەکانی لە حەیرانەکانی ڕەسول بێزار گەردی دا

    لە لایەنعلی نجم الدین & ئیسماعیل حەمەدئەمین

    زمانی حەیرانەکان، زمانی نشینانی گوند و کۆچەرییانە، هیچ دەرکەوتەیەکی شارستانی پێوە دیار نییە، واتە هیچ هونەرمەندێکی شارستانی کە مەقام و قۆریاتیان چڕیوە، ناتوانن وەک حەیرانبێژەکان دوورکەونەوە لە مەبەست و دەربڕینی شارستانی، چونکە ئەوان کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئەدەبیاتی شارستانی. کچ کارەکتەرێکی کۆمەڵایەتی بە‌هێزە و پێگەیەکی دیاری لەنێو حەیرانەکاندا هەیە، کچ بەشدارە لە هەموو کارێکی هەرەوەزی لە تەک پیاوەکاندا. لە حەیرنەکاندا دەردەکەوێت، کە کچەتیمە حەیران دەورێکی دروستی گێڕاوە لەسەرگرتنی ئەو پەیمانەی بە کوڕەتیمە حەیرانی داوە. سروشت و هەڵکەوتەی حەیران، شێوەیەکی جوگرافی دیاریکراوی هەیە و تەنها کورد خاوەنی ئەم جۆرە هونەرەیە، ناوچەی قەراج و کەندێناوە شوێنی سەرهەڵدانی هونەری حەیرانە، ئەمەش لەسەرچاوەکان پشتڕاستکراوەتەوە، بەڵام لەهەندێک ناوچەی دیکەی سنووری جوگرافی ناوچەکانی حەیران بە شێوەزاری جیاواز حەیران گووتراوە، بەڵام لەنێو دەقەکانیدا کاریگەری شێوەزاری ناوچەی قەراج و کەندێناوەی بەسەردا دەردەکەوێت. پێشینەی هەندێک لەو نووسینانەی لەبارەی حەیرانەوە کراون، دەریچەیەکن بۆ گەیشتن بە هەندێک لایەنی هونەری دەقی حەیران، بەڵام ئامانج و پرسی پەیام لەنێو دەقەکاندا بەهەند هەڵنەگیراوە، ئەم توێژینەوەیەی ئێمە هەوڵێکە لە خستنەڕووی تێکۆشانی ژن لەنێو کایەی کۆمەڵایەتی و کار و کرداردا.

    ژمارە 64· Articles· لاپەڕە 85-101· DOI 10.56422/jka.4.64.825کردنەوەی توێژینەوە
  2. 2024

    ڕۆڵی هەندێک لە هونەرە جوانکارییەکان لە گۆڕانی ئاسۆی پێشبینیی خوێنەردا

    لە لایەنرێبین قادر

    لە ڕەخنەی نوێ و هاوچەرخدا بایەخدان بە خوێنەر و مامەڵەکردنی لەگەڵ دەق و تێگەیشتن و لێکدانەوەی نهێنی و واتاکانی یەکێکە لە خاڵە گرینگەکان، یەکێک لەو لایەنانەی پێوەندی ڕاستەوخۆی بەو بابەتانەوە هەیە ئاسۆی پێشبینی خوێنەر یان وەرگرە. ئاسۆی پێشبینی خوێنەر چەمکێکە یاوس دایهێناوە و بریتییە لە کۆمەڵێک ئەزموون و گریمانە و پێوەر و پێشبینی لای خوێنەر کە بە هۆیانەوە پێشوازی لە دەق دەکات و لێکیدەداتەوە. ئەم حاڵەتە لە ڕەوانبێژیدا هەستی پێکراوە، بەتایبەت کاتێک لە توێژینەوەی ڕەوانبێژیدا بایەخ بە مەسەلەی میکانیزمەکانی وەرگرتنی دەق دراوە. ئەگەر هاتوو دەق لەگەڵ (مقتضى الحال) یەکی گرتەوە، ئەوا لەنێوان ئاسۆی دەق و ئەوەی دەق پێشکەشی کردووە لەگەڵ ئاسۆی پێشبینی خوێنەر هاوتەریبن و کێشە بۆ ئاسۆی پێشبینی خوێنەر درووست نابێت، بەڵام ئەگەر دەقەکە لەمیانی ئەو لادانەی تێیدایە لە (مقتضى الظاهر) لایدا؛ واتە ئەوەی خوێنەر پێشبینی دەکات وانەبوو، ئەوا ڕەگەزی لەناکاوی و سەرسوڕمان لای خوێنەر و وەرگر روودەدات، کە هانی خوێنەر دەدات ئەو لادانە بدۆزێتەوە بە پشتبەستن بە ئاسۆیەک کە لە توانایدا هەبێت لەو واتایە تێبگات کە دەقەکە لەخۆی گرتووە. چەندین هونەری جوانكاری هەن کە کاریگەرییەکی گەورەیان هەیە لە دروستکردنی سەرسوڕمانی لە خوێنەردا و پێچەوانەی ئاسۆی چاوەڕوانی خوێنەرن، خوێنەریش سەری سوڕدەمێنێت لەوەی چاوەڕێی دەکرد و پێشبینی دەکرد، بۆیە دەبینێت ناکۆکی لە نێوان ئاسۆی دەق و ئاسۆی چاوەڕوانییەکەیدا هەیە، ئینجا ئاسۆی چاوەڕوانی خوێنەر دەگۆڕێت، چونکە خوێنەر چاوەڕوانی شتێک دەکات و دەقەکە شتێکی دیکە دەڵێت.

    ژمارە 60· Articles· لاپەڕە 253-269· DOI 10.56422/ka.2.60.381کردنەوەی توێژینەوە