ڕەنگدانەوەی کچ و دەلالەتەکانی لە حەیرانەکانی ڕەسول بێزار گەردی دا
لە لایەنعلی نجم الدین & ئیسماعیل حەمەدئەمین
علی نجم الدین
زانکۆی سەلاحەددین- کۆلیژی پەروەردە/ شەقڵاوە
ئیسماعیل حەمەدئەمین
كۆلێژی پەروەردە/ شەقلاوە- بەشی كوردی- زانكۆی سەلاحەددین
زمانی حەیرانەکان، زمانی نشینانی گوند و کۆچەرییانە، هیچ دەرکەوتەیەکی شارستانی پێوە دیار نییە، واتە هیچ هونەرمەندێکی شارستانی کە مەقام و قۆریاتیان چڕیوە، ناتوانن وەک حەیرانبێژەکان دوورکەونەوە لە مەبەست و دەربڕینی شارستانی، چونکە ئەوان کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئەدەبیاتی شارستانی. کچ کارەکتەرێکی کۆمەڵایەتی بەهێزە و پێگەیەکی دیاری لەنێو حەیرانەکاندا هەیە، کچ بەشدارە لە هەموو کارێکی هەرەوەزی لە تەک پیاوەکاندا. لە حەیرنەکاندا دەردەکەوێت، کە کچەتیمە حەیران دەورێکی دروستی گێڕاوە لەسەرگرتنی ئەو پەیمانەی بە کوڕەتیمە حەیرانی داوە. سروشت و هەڵکەوتەی حەیران، شێوەیەکی جوگرافی دیاریکراوی هەیە و تەنها کورد خاوەنی ئەم جۆرە هونەرەیە، ناوچەی قەراج و کەندێناوە شوێنی سەرهەڵدانی هونەری حەیرانە، ئەمەش لەسەرچاوەکان پشتڕاستکراوەتەوە، بەڵام لەهەندێک ناوچەی دیکەی سنووری جوگرافی ناوچەکانی حەیران بە شێوەزاری جیاواز حەیران گووتراوە، بەڵام لەنێو دەقەکانیدا کاریگەری شێوەزاری ناوچەی قەراج و کەندێناوەی بەسەردا دەردەکەوێت. پێشینەی هەندێک لەو نووسینانەی لەبارەی حەیرانەوە کراون، دەریچەیەکن بۆ گەیشتن بە هەندێک لایەنی هونەری دەقی حەیران، بەڵام ئامانج و پرسی پەیام لەنێو دەقەکاندا بەهەند هەڵنەگیراوە، ئەم توێژینەوەیەی ئێمە هەوڵێکە لە خستنەڕووی تێکۆشانی ژن لەنێو کایەی کۆمەڵایەتی و کار و کرداردا.
فۆلکلۆرحەیران،دەقکچکوڕالأكاديمية الكردية مجلة الأكاديمية الكردية السيد رئيس التحرير... نرفق لكم مع هذه الرسالة نص بحثنا المعنون (معاني البنات في شعر رسول بزار كردي) عبر نظام مجلات الأكاديمية الكردية، وذلك لتقييمه كبحث أصلKurdish folkloreHayranatfemale representationoral narrativefolk literature
نجم الدین, ع., & hamamin, e. (2025). ڕەنگدانەوەی کچ و دەلالەتەکانی لە حەیرانەکانی ڕەسول بێزار گەردی دا. Journal of the Kurdish Academy, 0(64), 85-101. https://doi.org/10.56422/jka.4.64.825