1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 60 · 2024
ئەم توێژینەوەیە كه ناونیشانهكهى بریتییه له: (شێوازە دەنگییەکانى شیعرى (ئەسیرى) لەبەر ڕۆشنایى ئاراستەى (بالى)دا) .. هەوڵێکە بۆ شیکردنەوە و خستنە ڕووى یاسا دەنگییەکانی زمان لە شیعرى (ئەسیرى)دا، چونكه بە شێوەیەکى گشتى دەنگ زۆرترین پێکهاتەى زمانى شیعرەو گەورەترین کاریگەرى دروست دەکات، دروست بوونى هەر دەنگێک لە دەقى شیعرى بە گشتى و لە شیعرى (ئەسیرى) بە تایبەتى بەهایەکى دەنگى و دەربڕین لەخۆ دەگرێت. لە ئاستى دەنگیدا هەر زمانێک یاسا و ڕێسایەکى دەنگى تایبەت بەخۆى هەیە، ئەم یاسایانەش بۆ هەمە جۆرى جوگرافیا و پەرەسەندنى چینە زمانەوانییەکان دەگەڕێتەوە، زمان