1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 60 · 2024
ئەم لێکۆڵینەوەیە لە ڕوانگەی فۆنۆلۆژی مەعریفیەوە شیکارییەک بۆسترێس لە زمانی کوردیی ناوەڕاستدا پێشکەش دەکات. سترێس ئاماژەیە بۆ ئەو ڕادەیەی کە لە قسەکردندا جەخت لەسەر بزوێنێک یان وشەیەک دەکرێتەوە. بۆ ئەنجامدانی شیکارییەکە، توێژینەوەکە تیۆری فۆنۆلۆژی مەعریفی وەردەگرێت. توێژینەوەکە گریمانە دەکات کە مانای قسەکردنێک بەهۆی ئەو لێکدانەوە تایبەتەی(كۆنسترۆال) کە قسەکەر هەڵیدەبژێرێت بۆ وەسفکردنی ناوەڕۆکەکەی بەڕێوەدەچێت. توێژینەوەکە ئامانجێکی دوو لایەنەی هەیە. ئامانجی یەکەم ئەوەیە نیشانی بدەین کە سترێس، وەک تایبەتمەندییەکی سەروو سیگمێنتی، لە زمانی کوردیی ناوەڕاستدا مانادارە. ئامانجی دووەم نیشاندانی ئهو