1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 60 · 2024
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی )ڕۆڵی خێزان لە کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتیدا – توێژینەوەیەکی تیۆریی شیکارییە( تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی خێزان، لە ڕێگای پێگەیاندنی کۆمەڵایەتیدا، کە لە میانیدا تاک فێری زمان و دابونەریت و بەها کۆمەڵاتییەکان دەبێتەوە، بە مەبەستی تەبایی و خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگەی کۆمەڵایەتیدا. توێژینەوەکە لە چوار تەوەر پێک دێت، لە تەوەری یەکەمدا: ئاماژە بە چوارچێوەی توێژینەوەکە دەکات، کە تیایدا کێشە و گرنگی و ئامانج و میتۆد و چەمکەکانی توێژینەوەکە لەخۆ دەگرێت. تەوەری دووەمیش: بیردۆزی )ئیدوارد رۆس( لە کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتیدا ڕاڤە دەکات. تەوەری سێیەم: ڕۆڵی خێزان لە