1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 60 · 2024
پوختە: ئەم لێکۆڵینەوەیە بە ناونیشانەى ( کۆتوبەندى مۆرفۆلۆجى لە زمانى کوردیدا )یە، لێکۆڵینەوەکە دەچێتە ناو ئاستى مۆرفۆلۆجییەوە و لە هەندێ باریشدا، پەلى هاویشتووە بۆ ناو ئاستى واتاسازییەوە. لێکۆڵینەوەکە باس لە چۆنیەتى کۆتوبەندى مۆرفۆلۆجى دەکات لە ڕۆنانى وشەدا. ئەم لێکۆڵینەوەیە بەپێی ڕێبازى وەسفی شیکارى ئەنجام دراوە. لێکۆڵینەوە جگە لە پێشەکى لە دووبەش پێکهاتووە : لە بەشى یەکەمدا وەکو دەروازەیەک بۆ چوونە ناو بابەتەکە کۆمەڵێک بابەت و چەمک ڕوونکراونەتەوە، وەکو زانیاریە زمانییە مۆرفۆلۆجییەکان لە فەرهەنگدا لەگەڵ چەمک و زاراوەى مۆرفێم. بەشى دوو