1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 59 · 2024
پوختە: خەباتى مەدەنیى بەشێکى گرنگى خەبات و تێکۆشانە بۆ گەيشن بە ئامانجە سياسيیەکان، ئەم شێوازە لە خەبات پێوەستە بە ئاستى هۆشيارى و تێگەيشتنى تاکەکانى کۆمەڵگە. شارى سلێمانی يەکێکە لەو شوێنانەى لە پاش جەنگى دووەمی جيهانى بە دواوە لەپێناو بەديهێنانى مافە سياسى و کولتورييەکانى کورد، ئەم شێوەی لە خەبات تاقي کردووەتەوە و لەم بووارەدا ڕۆڵى چالاکى بينيوە، لە ڕاستيدا بوونى ئەم شێوازە لە خەباتکردن بە شێوەيەکى بەرفرەوان لە ماوەی دیاریکراودا، دەگەڕێتە بۆ ئەو گۆڕانکارییە ناوخۆیی و دەرەکییانەی لە عێراقدا ڕوویان داوە کاریگەرییان هەبووە، لەلایەکی دیکەوە خەباتی چەکداری لەم ماوەیەدا نابی