1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 59 · 2024
ئەم توێژیەنەوەیە لە ژێر ناونیشانى )میتاگێڕانەوەى سەردێڕ لە ڕۆمانەکانى )عەبدوڵا سەڕاج(دا( ئەنجام دراوە. هەروەک ئاشکرایە ڕۆمان وەک هەر ژانرێکى ئەدەبى لە کاتى سەرهەڵدانییەوە تاوەكووو ئێستە لە گەشەسەندن و بەرەوپێشچوونە و بە چەند قۆناغێکدا تێ پەڕیوە. یەکێک لەو دیاردانەى کە لە ئەنجامى گەشەسەندن و بەرەوپێشچوونى ڕۆمان سەری هەڵداوە دیاردەى )میتاگێڕانەوە)یە. ئەم دیاردەیە لە کۆتاییی سەدەى بیستەم وەک یەکێک لە گرنگترین تەکنیکە نوێیەکانى ڕۆمانى پۆستمۆدێرن تەماشا کراوە. میتاگێڕانەوە و تەواوى تەکنیکەکانى گێڕانەوە پێویستییان بە شارەزایی و لێهاتووی ڕۆماننووسە تاوەكوو دەقى جوانى لێ بەرهەم