ڕەنجدەر فەتاح ساڵح
2 توێژینەوەکان
توێژینەوەکان
← گەڕانەوە بۆ نوسەرانبەرگ 0 · ژمارە 59 · 2024
پەند و پیر بەرەو سۆسیۆلۆگیای پەندی کوردی
ئەم توێژینەوەیە پاڵپشت بە میتۆدی شیکاریی گوتار، هەڵوەستە لەسەر کۆمەڵێک لە پەندە کوردییەکان دەکات. بە ئامانجی دەستنیشانکردنی پاڵنەر و کاریگەریی پەند و پەندبێژیی لە پێوەندیی و کارلێکی کۆمەڵایەتیدا؛ بەوپێیەش دەرخستنی بەرژەوەندیی سۆسیۆلۆگیا لە توێژینەوەی پەندەکاندا. توێژینەوەکە وردبوونەوەیەک لەو ئایدیۆلۆژیایە پێشکەش دەکات کە پەندەکانی لەسەر بونیادنراوە. نموونەی پەندەکان لە چەندان کۆکراوەی ڕەسەن بە پێڕۆییکردن لە ڕێبازێکی چۆنایەتی وەرگیراون. ) ٤٦ ( پەند لە ڕەوتی شیکردنەوەدا خراونەتە ڕوو. توێژینەوەکە بە پێچەوانەی مامەڵەکردن لەگەڵ پەندەکان وەک پارچەی جیا جیا، گرێدراوییەک لە نێوان
بەرگ 0 · ژمارە 59 · 2024
ژن: سێکس و شتاندن لە گاڵتەوگەپی کوردیدا
ناوەڕۆک و کاریگەرییەکانی گاڵتەوگەپی سێکسی، بوارێکی گرنگی توێژینەوەیە و ئەدەبیاتێکی فرەوانی تیۆری و توێژینەوەی لەمەڕ کەڵەکە کراوە. بەسادەیی، نوکتە سێکسییەکان وەک دژەژن و دەربڕی ئایدیۆلۆژیا یپیاوسالار یدەردەکەون .لەکاتێکد اژنا نب ۆتەنی اشت/ئۆبژەیەک یسێکس یکە مدەکەنەوە. ئەم توێژینەوەیە، گاڵتەوگەپی سێکسی و ڕەگەزی لە چوارچێوەی گاڵتەوگەپی کوردی دەستنیشان دەکات. لەڕێگەی شیکاریی ناوەڕۆک بۆ ٣٥٥ نوکتە و دەقی گاڵتەوگەپی سێکسی و ڕەگەزی، ڕوون دەکرێتەوە کە گاڵتەوگەپە سێکسییەکان لە بەرژەوەندی ئایدیۆلۆژیای زاڵی پیاوسالاری، خزمەت بە چەندان ئەرک دەکەن. لەناویاندا: برەودان بە پلەبەندی ڕەگەزی