یوسف شەریف سەعید
2 توێژینەوەکان
توێژینەوەکان
← گەڕانەوە بۆ نوسەرانبەرگ 0 · ژمارە 59 · 2024
لێکدانەوەی واتا لە تیکەهەواڵدا
ئەم لێکۆڵینەوەیە بە ناونیشانی )لێکدانەوەی واتا لە تیکەهەواڵدا، لێکۆڵینەوەیەکی سیمانتیکی و پراگماتیکییە( بەپێی ڕێبازی وەسفیی شیکاری ئەنجام دراوە، هەوڵ دەدات کە تیکەهەواڵ لە ڕووی واتاییەوە شیبکاتەوە و دەستنیشانی هەردوو جۆری واتای سیمانتیکی و واتای پراگماتیکیش بکات، بۆ ئەوەی بزانێت کە تیکەهەواڵ لە ڕووی واتاییەوە چۆن داڕێژراوە، چونکە تیکەهەواڵ تەنیا بەند نییە بەد اڕشتنی ڕێزمانییەوە، بەڵكوو داڕشتنی واتاییش لەم بابەتەدا زۆر گرنگە و دەبێت بە شێوەیەکی تایبەت دابڕێژرێت، چونکە بە تەواوی کاریگەریی دەخاتە سەر لایەنی دەروونی وەرگران و ئاڕاستەی بیرکردنەوەیان و هەندێک لایەنی تری ژیانیان
بەرگ 0 · ژمارە 59 · 2024
هێمای وێنەیی لە پێوەندییە وەرزشییەکاندا
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى: )هێاى وێنەیی لە پێوەندییە وەرزشییەکاندا(یە، لەم توێژینەوەیەدا باس لە وێنە و جۆرەکانى کراوە، وەک هێمایەکى نازمانى، کە ڕۆڵێکی گرنگ لە پێوەندییە وەرزشییەکاندا دەگێڕێت، بە تایبەتییش لە یاریی تۆپی پێدا. توێژینەوەکە لە دوو بەش پێک هاتووە: لە بەشی یەکەمدا، باسى زمان و پێوەندیکردن کراوە و دواتر چەمکی پێوەندیکردن ڕوون کراوەتەوە، لە پاشان جۆرەکانی پیشان دراوە کە پێک هاتوون لە پێوەندیکردنى )زمانى، نازمانى، تێکەڵ(، لە بەشی دووەمیشدا، باس لە چەمک و زاراوەی هێماسازی باس کراوە، دواتر ئاراستەیەکى هێماسازی باس کراوە، ئەویش ئاراستەى هێماسازیی پێوەندیکردنە، لە پ