1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 59 · 2024
ئەم لێکۆڵینەوەیە لێکۆڵینەوەیەکی وەسفییە، لەم چوارچێوەیەدا هەوڵ دەدەین باس لە دیاردەیەکی زمانی بکەین، کە تێیدا ئاماژە بە لادان و جۆرەکانی لادان بە نموونەى شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دەکات. لەم لێکۆڵینەوەیەدا هەوڵان داوە پێوەندیی نێوان ڕەوانبێژی و لادان لە دەقی شیعریدا بخەینە ڕوو، هەروەها دیاردەی لادان لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادەدا بۆ ئەوەی بزانین شاعیر بە چ مەبەستێکی ڕەوانبێژی دیاردەی لادانی بەکار هێناوە دەخەینە ڕوو. لێکۆڵینەوەکە لە دەروازەيەک و سێ بەش پێک هاتووە، بەشی یەکەم: بریتییە لە )لادانى واتايى(، لەم بەشەدا پێناسەی لادان و مەرج و جۆرەکانی کراوە. لە بەشی دووهەمد