1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 59 · 2024
پوختە: لە سەرەتای سەدەی بیستەوە تا ئێستە، لە ئێران سیاسەتی یەکزمانی لە بواری پەروەردەدا وەک ئامرازێک لە خزمەت نەتەوەسازی و دەوڵەتسازیی نەتەوەی سەردەستدا بەکار هێراوە. ئەم توێژینەوەیە لە ڕوانگەی بەرگری لە فرەزمانی و بە پشتبەسن بە پلۆرالیزمی زمانی، ئەنجامەکانی ئەم سیاسەتە زمانییەی دەستنیشان کردوون. گریمانەی سەرەکی ئەوەیە کە ئامانجی ئەم سیاسەتە، لاوازکردن و تواندنەوەی زمان و ناسنامە نافارسییەکان لە ناسنامەی ئێرانی و زمانی فارسی لە ژێر ناوی پاراستنی یەکێتیی نەتەوەیی و یەکپارچەییی وڵاتدایە. بەم هۆیەوە کە کورد یەک لە نەتەوەکانی ئەو وڵاتە پێک دێنێت، توێژینەوەکە وەڵامی ئەو پرسی