1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 57 · 2023
مام جەلال یەکێکە لە کەسایەتيە دیارەکانى کورد، کە لە مێژووى هاوچەرخدا ڕۆڵێکى کاراى هەبووە. هەر لە سەرەتاى پێگەیشتنیەوە کەسایەتى دەرکەوتووە و لە قۆناغە سەرەتاکانى ژیانیدا نیشانەى ڕۆشنبیرى و سەرکردایەتى تێدا بەدى کراوە بە هۆکارى چاڵاکییە ڕۆشنبیرى و سیاسییەکانى. هەرچەند مام جەلال وەک دەستپێکى خەباتى سیاسى لە ناو ڕیزەکانى (پارتى دیموکراتى کوردستان)ەوە دەست پێدەکات بە کاریگەر بوون بە بیرى (ماویزم) لە سەرەتادا وەک بیرێکى نوێ بۆ خەبات و بەرپەرچدانەوەى دوژمنانى گەلى کورد، کە دەکرێ بوترێ و پەى بردنى مام جەلال و ئاگادار بوون لە گۆڕانکارییەکانى جیهان وەک وریایى و زیرەکى لێکبدرێتەوە کە لە دواتردا