1 توێژینەوەکان
بەرگ 1 · ژمارە 66 · 2026
پاراتێکست چەمکێکی ڕەخنەیە، لە لایەن نووسەر و ڕەخنەگری فەڕەنسییەوە(جیرار جینێت) بەکارهاتووە و پەرەی پێدراوە. سەرجەم ئەو توخمانە دەگرێتەوە، کە دەوری دەقێک دەدەن و لە چوارچێوەی کتێبێکدا پێشکەش بە خوێنەر دەکرێن. وەکو: ناوی نووسەر، ناونیشانی سەرەکی، ناونیشانی ناوخۆیی، بەرۆکی دەق، پێشەکی، پێشکەشکردن، پەراوێزەکان. بۆیە؛ توخمەکانی پاراتێکست ڕۆڵ و گرنگی خۆیان هەیە، لە ناساندن و ئاشنا بوونی خوێنەر بە دەقەوە و هیچ بەرهەمێک ناتوانێت بە بێ توخمەکانی پاراتێکست، ببێت بە کتێب و پێشکەش بە خوێنەر بکرێت. ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی: (پاراتێکستی بەرۆکی دەق لە ڕۆمانەکانی عەتا محەمەد)دا، هەوڵدانێکە بۆ ناساندنی