1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 64 · 2025
زمانی حەیرانەکان، زمانی نشینانی گوند و کۆچەرییانە، هیچ دەرکەوتەیەکی شارستانی پێوە دیار نییە، واتە هیچ هونەرمەندێکی شارستانی کە مەقام و قۆریاتیان چڕیوە، ناتوانن وەک حەیرانبێژەکان دوورکەونەوە لە مەبەست و دەربڕینی شارستانی، چونکە ئەوان کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئەدەبیاتی شارستانی. کچ کارەکتەرێکی کۆمەڵایەتی بەهێزە و پێگەیەکی دیاری لەنێو حەیرانەکاندا هەیە، کچ بەشدارە لە هەموو کارێکی هەرەوەزی لە تەک پیاوەکاندا. لە حەیرنەکاندا دەردەکەوێت، کە کچەتیمە حەیران دەورێکی دروستی گێڕاوە لەسەرگرتنی ئەو پەیمانەی بە کوڕەتیمە حەیرانی داوە. سروشت و هەڵکەوتەی حەیران، شێوەیەکی جوگرافی دیاریکراوی هەیە و تەنها کو