1 توێژینەوەکان
ژمارە 64 · 2025
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی ( ڕەهەندی ئایینی لە كۆمەڵە حیكایەت و ئەفسانەكانی ساردۆن و مەلا ڕەژوو)ە، توێژینەوەكە مەبەستیەتی ڕەهەندە ئایینیەكانی دەڤەری خۆشناوەتی بە گشتی و شەقڵاوە بە تایبەتی بناسێنێ و هەروەها ڕەنگدانەوەی لە ناو كلتوورو داب و نەریتەكانی ئایینە ئاسمانییەكان و زەمینییەكان بخاتە ڕوو، بۆ ئەم توێژینەوە حیكایەتە كۆكراوەكانی (سەرباز مەجید خۆشناو) مان بە نموونە وەرگرتووە، كە زۆر بە پەرۆشەوە بە دوای كۆكردنەوەی بەرهەمە فۆلكلۆرییە كوردیەكانەوەیەو بە تایبەت ناوچەی خۆشناوەتی، حیكایەت و ئەفسانە وەك دوو ژانری ئەدەبی فۆلكلۆری، مێژوویەكی كۆنیان هەیە، بیركردنەوەكانی مرۆڤ لە سەرەتا دا زیاتر بە