1 توێژینەوەکان
بەرگ 1 · ژمارە 51 · 2022
ئەم توێژینەوە تیشک دەخاتە سەر دەرخستنی ڕێژەی بەرهەمداری ئەندامانی جەستەی مرۆڤ لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی ئیدیۆم لە زمانی کوردیدا، ئامانجی توێژینەوەکە ئەوەیە بەرهەمداری ئەم پڕۆسە زمانییە بسەلمێنێت، لە لایەک ئەو ئەندامانە دەستنیشان دەکات، کە بەشدارن لەم پڕۆسەیەدا، لە لایەکی ترەوە ڕێژەی بەشداری هەر یەک لە ئەندامەکان دەستنیشان دەکات لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی ئیدیۆمدا. توێژینەوەکە لە ژێر ڕۆشنایی ڕێبازی وەسفی ئاماری ئەنجامدراوە، جگە لە پێشەکی و ئەنجامەکان لە دوو بەش پێکهاتووە، لە بەشی یەکەمدا باس لە دیاردەی بەبەرهەمی و ئیدیۆم کراوە، لە بەشی دووەمدا باس لەو ئەندامانەی جەستەی مرۆڤ ک