1 توێژینەوەکان
بەرگ 0 · ژمارە 64 · 2025
ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی تەكنەلۆژی لە ناسینەوە و بەرەنگاربوونەوەی ساختەهەواڵ و ناوەڕۆكی میدیایی شێوێندراو لە كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكاندا بەسوودوەرگرتن و بەکارهێنانی تەکنیکەکانی ژیریی دەستکرد(Artificial Intellegince [1] ). ئامانجی سەرەکی توێژینەوەكە، خستنەڕووی لایەنە گرنگەکانی تەکنیکەکانی ژیریی دەستکردە کە دەتوانن ڕۆڵێکی کاریگەر لە شیکردنەوە و پۆلێنکردنی ناوەڕۆک و دەستنیشانکردنی ساختەهەواڵ و ناوەڕۆكی میدیاییدا بگێڕن. لە سەردەمی ئێستادا، گەشەسەندنی خێرای تەکنەلۆژیا و فراوانبوونی بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بووەتە هۆی ئەوەی کە بڵاو