گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “الشخصية”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2026
سیمیۆلۆژیای وشە لە شیعرەکانی ئەحمەد محەمەد دا (ڕەنگ، ناو، سروشت
لە لایەنزارا مەحموود & صافیە احمد
ئەم توێژینەوەیە لەژێر ناونیشانی (سیمیۆلۆژیای وشە لە شیعرەکانی ئەحمەد محەمەد دا(ڕەنگ، کەسایەتی، سروشت) بە ئەنجامەگەیەنراوە. هەوڵێكە بۆ دەرخستنی ڕەهەندی سیمیۆلۆژی لە شیعرەکانی شاعیردا و هەموو ئەو هێماو ڕەمز و دەلالەتانەی، لە چوارچێوەی وشە لە شیعرەکانیدا ڕەنگیانداوەتەوە. شاعیر چەندین وشەی لە دەقەكانیدا هێناون، کە مەدلوولی دووەمیان هەیە و کۆمەڵێك دەلالەتی واتایی لە پشتیانەوە شاردراوەتەوە، کە بەهۆی سیاق و ئەو شوێنەی وشەکەی تێدا هاتووە دەتوانین لێکدانەوەیان بۆ بکەین و واتای بارکراوی وشەکان بدۆزینەوە. لە توێژینەوەکەدا میتۆدی ''وەسفی- شیکاری'' بە پشت بەستن بە تێڕوانینی سیمیۆلۆژی جۆرج مۆنان بەکار هاتووە. ئەو ئەنجامانەی لە توێژینەوەکەدا بە دەستهاتوون، بریتیین لە: دۆزینەوەی ڕەهەندی سیمۆلۆژی ئەو وشانەی كە واتای دووەمییان هەیە و واتای تریان لێ باركراوە. كە ئەوانیش وشەکانی كێڵگەی (رەنگ و کەسایەتی و سروشت) ن، چونكە بە شێوەیەکی بڵاو و بەرچاو لە شیعرەکانی شاعیردا بەر چاو دەکەون، شاعیر بۆ مەبەستی تایبەتی خۆی بەکاریهێناون، هەوڵیداوە بۆ ئەو واتایەخوازراوە بەكاریانبهێنێت، كە لە گەیاندنی واتا و كێشانی وێنەی شیعری و ئیستاتیكا و تێمای دەقەكە گونجاوە.
- 2025
بەرجەستەکردنى گومان لە هەردوو توخمى کارەکتەر و زمان لە ڕۆمانى "کەناڵى مەیموونە چەکدارەکان"ى کاروان کاکەسووردا
گومان وەك توخمێكی بنەڕەتی لە داڕشتنی ڕۆمانێكدا كاردەكات، ڕەنگە زۆرجار تاكە پاڵنەری نووسین و دروستكردنی ڕۆمانێك بووبێت، چونكە گومان دەبێتە ئامرازێك بۆ لێكۆڵینەوە و پرسیار و بیركردنەوە لە ڕاستییەك یان زیاتر لە ڕاستییەك، ڕۆماننووسیش بە ئامێزگرتنی گومان، چوارچێوەیەكی هونەری بۆ پرسیارەكانی دادەڕێژێت، لە ڕێگەی قسە و كەسایەتی كارەكتەرەكانی ناو ڕۆمانەكە گومانەكانی دەخاتەڕوو، هەروەها گومان پێكهاتە و ئاراستەی چیڕۆكەكە لە قاڵب دەدات و خوێنەران بانگهێشت دەكات بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی ڕەخنەگرانە لەگەڵ گەشەسەندنی ڕۆمانەكە بەشداری بكەن. ئەم توێژینەوەیە، كە ناونیشانەكەی " بەرجەستەکردنى گومان لە هەردوو توخمى کارەکتەر و زمان لە ڕۆمانى کەناڵى مەیموونە چەکدارەکانى کاروان کاکەسووردا"،هه‌وڵ ده‌ده‌ین لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی گومان به توخمه‌كانی گێڕانەوە بكەین، له‌م ڕۆمانه گومان وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی كارده‌كات، لە دەسپێكی ڕۆمانەكە تا كۆتایی وەك سێبەر بوونی هەیە، كە هه‌م كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی پلۆت و هه‌میش له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی كاره‌كته‌ره‌كان هه‌یه، گێڕانه‌وه‌كه له ڕێگه‌ی ساته‌كانی نادڵنیایی و دوودڵییه‌وه، له پرسیاره فه‌لسه‌فییه ئاڵۆزه‌كان سه‌باره‌ت به متمانه و باوه‌ڕ و واقیع ده‌كۆڵێته‌وه، ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه چۆن گومان وه‌ك كاتالیستێك بۆ گۆڕینی كاره‌كته‌ر و قووڵی بابه‌ت كارده‌كات.