بەرجەستەکردنى گومان لە هەردوو توخمى کارەکتەر و زمان لە ڕۆمانى "کەناڵى مەیموونە چەکدارەکان"ى کاروان کاکەسووردا

بڵاوکراوەتەوە لە 16 کانوونی یەکەم 2025لاپەڕە 121-137DOI 10.56422/jka.4.64.809
پوختە

گومان وەك توخمێكی بنەڕەتی لە داڕشتنی ڕۆمانێكدا كاردەكات، ڕەنگە زۆرجار تاكە پاڵنەری نووسین و دروستكردنی ڕۆمانێك بووبێت، چونكە گومان دەبێتە ئامرازێك بۆ لێكۆڵینەوە و پرسیار و بیركردنەوە لە ڕاستییەك یان زیاتر لە ڕاستییەك، ڕۆماننووسیش بە ئامێزگرتنی گومان، چوارچێوەیەكی هونەری بۆ پرسیارەكانی دادەڕێژێت، لە ڕێگەی قسە و كەسایەتی كارەكتەرەكانی ناو ڕۆمانەكە گومانەكانی دەخاتەڕوو، هەروەها گومان پێكهاتە و ئاراستەی چیڕۆكەكە لە قاڵب دەدات و خوێنەران بانگهێشت دەكات بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی ڕەخنەگرانە لەگەڵ گەشەسەندنی ڕۆمانەكە بەشداری بكەن.

ئەم توێژینەوەیە، كە ناونیشانەكەی " بەرجەستەکردنى گومان لە هەردوو توخمى کارەکتەر و زمان لە ڕۆمانى کەناڵى مەیموونە چەکدارەکانى کاروان کاکەسووردا"،هه‌وڵ ده‌ده‌ین لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی گومان به‌ توخمه‌كانی گێڕانەوە بكەین، له‌م ڕۆمانه‌ گومان وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی كارده‌كات، لە دەسپێكی ڕۆمانەكە تا كۆتایی وەك سێبەر بوونی هەیە، كە هه‌م كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی پلۆت و هه‌میش له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی كاره‌كته‌ره‌كان هه‌یه‌، گێڕانه‌وه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ساته‌كانی نادڵنیایی و دوودڵییه‌وه، له پرسیاره‌ فه‌لسه‌فییه‌ ئاڵۆزه‌كان سه‌باره‌ت به‌ متمانه ‌و باوه‌ڕ و واقیع ده‌كۆڵێته‌وه‌، ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چۆن گومان وه‌ك كاتالیستێك بۆ گۆڕینی كاره‌كته‌ر و قووڵی بابه‌ت كارده‌كات.

بابەتەکان

الروايةnovelگومانتوخمەكانی گێڕانەوەڕۆمانكارەكتەركاكه‌سوورالشكعناصر السردالشخصيةكاكەسورDoubtnarrative elementscharacterkakaur

چۆن سەرچاوە بدەیتەوە
 (2025). بەرجەستەکردنى گومان لە هەردوو توخمى کارەکتەر و زمان لە ڕۆمانى "کەناڵى مەیموونە چەکدارەکان"ى کاروان کاکەسووردا. Journal of the Kurdish Academy, 0(64), 121-137. https://doi.org/10.56422/jka.4.64.809