گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “novel”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2025
بەرجەستەکردنى گومان لە هەردوو توخمى کارەکتەر و زمان لە ڕۆمانى "کەناڵى مەیموونە چەکدارەکان"ى کاروان کاکەسووردا
گومان وەك توخمێكی بنەڕەتی لە داڕشتنی ڕۆمانێكدا كاردەكات، ڕەنگە زۆرجار تاكە پاڵنەری نووسین و دروستكردنی ڕۆمانێك بووبێت، چونكە گومان دەبێتە ئامرازێك بۆ لێكۆڵینەوە و پرسیار و بیركردنەوە لە ڕاستییەك یان زیاتر لە ڕاستییەك، ڕۆماننووسیش بە ئامێزگرتنی گومان، چوارچێوەیەكی هونەری بۆ پرسیارەكانی دادەڕێژێت، لە ڕێگەی قسە و كەسایەتی كارەكتەرەكانی ناو ڕۆمانەكە گومانەكانی دەخاتەڕوو، هەروەها گومان پێكهاتە و ئاراستەی چیڕۆكەكە لە قاڵب دەدات و خوێنەران بانگهێشت دەكات بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی ڕەخنەگرانە لەگەڵ گەشەسەندنی ڕۆمانەكە بەشداری بكەن. ئەم توێژینەوەیە، كە ناونیشانەكەی " بەرجەستەکردنى گومان لە هەردوو توخمى کارەکتەر و زمان لە ڕۆمانى کەناڵى مەیموونە چەکدارەکانى کاروان کاکەسووردا"،هه‌وڵ ده‌ده‌ین لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی گومان به توخمه‌كانی گێڕانەوە بكەین، له‌م ڕۆمانه گومان وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی كارده‌كات، لە دەسپێكی ڕۆمانەكە تا كۆتایی وەك سێبەر بوونی هەیە، كە هه‌م كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی پلۆت و هه‌میش له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی كاره‌كته‌ره‌كان هه‌یه، گێڕانه‌وه‌كه له ڕێگه‌ی ساته‌كانی نادڵنیایی و دوودڵییه‌وه، له پرسیاره فه‌لسه‌فییه ئاڵۆزه‌كان سه‌باره‌ت به متمانه و باوه‌ڕ و واقیع ده‌كۆڵێته‌وه، ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه چۆن گومان وه‌ك كاتالیستێك بۆ گۆڕینی كاره‌كته‌ر و قووڵی بابه‌ت كارده‌كات.
- 2024
ململانێی نه‌ته‌وایه‌تی له رۆمانی كوردیدا ماوه‌ی پێش راپه‌رین
لە لایەند.عەبدوڵا ڕەحمان
ململانێی نه‌ته‌وایه‌تی ره‌گ و ریشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی نه‌ته‌وه و پاراستنی قه‌واره‌كه‌ی و تێكۆشانی له‌پێناو مانه‌وه‌ی و سه‌ربه‌خۆبوونیدا، له‌مه‌شدا جیا له‌رێگه‌ی جه‌نگ و به‌رپاكردنی شۆڕشه‌كان، ئه‌ده‌بیش رۆڵی خۆی ده‌گێڕێت و به‌شێك له ئه‌ركه نیشتمانییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات، به‌تایبه‌تیش نووسه‌ران وه‌كو تاكێكی ناو كۆمه‌ڵگه، ئیتما نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان ده‌رگایان بۆ واڵا ده‌كات تا له‌رێگه‌ی ئه‌ده‌به‌وه ململانێیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ن. له پێش راپه‌ڕین به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه گه‌لی كورد تێیدا بووه، ئه‌ده‌ب و له‌نێویشاندا رۆمان رێگه‌یه‌ك بووه بۆ ئه‌وه‌ی ململانێیه نه‌ته‌وه‌ییه تێیدا به‌رجه‌سته بكرێت و رۆماننوسانیش له‌ته‌ك خه‌بات و تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌یاندا بوونه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بكه‌ن. به‌تایبه‌تیش ئه‌و رۆماننوسانه‌ی كه له‌شاخ بوونه ئازادانه‌تر توانیویانه بیروڕایه‌كانیان ده‌رببڕن و ده‌قی رۆمانه‌كانیان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ململانێی نه‌ته‌وه‌یی دابرێژن. ئه‌و ململانێیه نه‌ته‌وه‌ییه له رۆمان‌دا باشتر و گونجاوتر گوزارشتی لێكراوه، چونكه ده‌قی رۆمان جیا له‌وه‌ی په‌خشانئامێزه، له‌هه‌مانكاتدا پانتاییه‌كی فراوانی هه‌یه كه له‌رێگه‌ی دروستكردنی كاره‌كته‌ری جۆراجۆر و رووداوه‌وه جێگه و پێگه‌ی ململانێی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرێته‌وه. له‌م رووه‌و رۆمانه‌كانی پێش راپه‌ڕین به بنچینه‌یه‌ك بۆ گوزارشتكردن له ململانێی نه‌ته‌وه‌یی داده‌نرێن.