گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “العلامات النحوية ، الادوات ، ادوات الاتصال ، الادوات التفسيرية ، الخصائص ، الاختلافات”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2022
بەراوردکردنی نیشانەی ڕێزمانی و ئامراز لە زمانی کوردیدا
لە لایەنڕێباز مهحمود محهمهدساڵح & عەبدوڵڵا حوسێن ڕەسوول
ئەم توێژینەوەیە، بە ناونیشانی ( بەراوردکردنی نیشانەی ڕێزمانی و ئامراز لە زمانی کوردیدا)یە، هەوڵێکە بۆ باسکردنی بابەتێکی گرنگی زمان، کە لە زمانی کوردیدا بە شێوەیەکی ورد و زانستی باس نەکراوە، هەندێ جار بە هەڵە بە نیشانەی ڕێزمانی وتراوە ئامراز و بەپێچەوانەوەش. باسکردنەکەش زیاتر لەڕووی وشەسازی و ڕستەسازی دەبێت، چونکە تێکەڵاوکردنی نیشانە ڕێزمانییەکان و ئامرازەکان هەڵەیەکی باوە و زیاتر هۆکارەکەی بۆ فۆڕمەکەیان دەگەڕێتەوە. ئەم توێژینەوەیەش لە پێشەکی و سێ بەش و ئەنجام و لیستی سەرچاوەکان پێکهاتووە: بەشی یەکەم: ناساندنی نیشانەیە کە چەمک و تایبەتمەندی و پێناسە و جۆرەکانی نیشانە دەگرێتە خۆ. بەشی دووەم: ئەم بابەتانە لەخۆ دەگرێت: ( چەمک و تایبەتمەندی و پێناسە و جۆرەکانی ئامرازەکانی: پەیوەندی و لێکدەر و گەیەنەر، هەروەها جیاکردنەوەی نیشانە ڕێزمانییەکان و ئامرازە نووساوەکان بە وشەکانەوه). بەشی سێیەم: خاڵە هاوبەش و جیاوازەکان، کە لەنێوان نیشانە ڕێزمانییەکان و ئامرازەکان هەن، دەگرێتە خۆ.