گەڕان
گەڕان لە هەموو توێژینەوەکانی گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی بەپێی ناونیشان، نووسەر یان پوختە.
- 0
- ئەنجامەکان
- 0
- لە کۆبەشدا
- “انتاجیة، الإيديوم، کامل منتج، شبە منتج، غير منتج”
- گەڕان
ئەنجامەکان
- 2022
بەبەرهەمی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ لەپڕۆسەی بەرهەمهێنانی ئیدیۆم لە زمانی کوردیدا
لە لایەنسیروان ئەحمەد عەبدوڵڵا ahmad
ئەم توێژینەوە تیشک دەخاتە سەر دەرخستنی ڕێژەی بەرهەمداری ئەندامانی جەستەی مرۆڤ لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی ئیدیۆم لە زمانی کوردیدا، ئامانجی توێژینەوەکە ئەوەیە بەرهەمداری ئەم پڕۆسە زمانییە بسەلمێنێت، لە لایەک ئەو ئەندامانە دەستنیشان دەکات، کە بەشدارن لەم پڕۆسەیەدا، لە لایەکی ترەوە ڕێژەی بەشداری هەر یەک لە ئەندامەکان دەستنیشان دەکات لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی ئیدیۆمدا. توێژینەوەکە لە ژێر ڕۆشنایی ڕێبازی وەسفی ئاماری ئەنجامدراوە، جگە لە پێشەکی و ئەنجامەکان لە دوو بەش پێکهاتووە، لە بەشی یەکەمدا باس لە دیاردەی بەبەرهەمی و ئیدیۆم کراوە، لە بەشی دووەمدا باس لەو ئەندامانەی جەستەی مرۆڤ کراوە کە بەشدارن لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی ئیدیۆمدا، ڕێژەی بەبەرهەمی هەر یەکێکیان دەستنیشان کراوە. لە ئەنجامی ئەو توێژینەوەیەدا بەو ئەنجامە گەیشتین، کە (٢٣) ئەندامی جەستەی مرۆڤ بەشداری دەکەن لە بەرهەمهێنانی (٣١٩) ئیدیۆم لە زمانی کوردیدا، چاڵاکترین ئەندام بریتییە لە (دەست)کەبەڕێژەی (19.44%) بەشدارە لە پێکهێنانی ئیدیۆمەکاندا، (قوڕگ) سستترین ئەندامی جەستەی مرۆڤە، تەنهابەڕێژەی (0.63%) بەشدارەلەبەرهەمهێنانی ئیدیۆم لە زمانی کوردیدا.